"جێنی!"تێھیۆنگ و یونگی ھەردووکیان ھاواریان کرد کە جێنی کەوتە سەر ئەرزەکە!
کە یونگی دەمانچەکەی تەقاند جێنی زۆر بە خێرایی ھاتە بەردەم تێھیۆنگ..
وە گوللەکە پێستی بڕی و بەر ناوەندی سکی کەوت.تێھیۆنگ لەسەر چۆکەکانی کەوت و لاشە بێ ھێزەکەی جێنی کردە ناو باوەشی.
تێھیۆنگ: نەخێر نەخێر!!! بۆچی واتکرد !؟ بۆ واتکرد جێنی بۆۆ!؟؟؟
بە دەنگێکی پچڕ پچڕ بوونەوە ووتی و توند دەستی لەسەر برینەکەی سکی جێنی دانا تاکو ڕێگری لە خوێن بەربوونی بکات.
یونگی: جێنی جێنی زۆر داوای لێبوردن ئەکەم تکایە بمبورە بۆ واتکرد؟! بۆ ھاتیتە بەردەمی بۆ!!؟
یونگی بە شڵەژاوی و شۆکی و گریانەوە ووتی.
تێھیۆنگ: جێنی'م... پرینسێسی من چاوەکانت بکەوە دەی ...وام لەگەڵ مەکە تکا ئەکەم..
بە نەرمی ووتی و ھەموو ھەوڵێکی ئەدا تاکو ھاوار نەکات و گریانەکەی قووت بداتەوە تاکو جێنی ئارام بکاتەوە و وورەی بەرز بکاتەوە کە بەھێز بێت و بەرگە بگرێ.
جێنیش ھێشتا خوێنی لێ ئەچۆڕا.
تێھیۆنگ: خوێڕی! ..ئەمجارە بە دەستەکانی خۆم تۆی خوێڕی ئەخنکێنم!!!
ھەستایەوەو بە دەستە خوێناوییەکانی توند ملی یونگی گرت.
یونگی: بە نەفرەت بیت بەرمدە با بچم ئۆتۆمبێلەکەم بێنم پێویستە جارێ جێنی ڕزگار بکەین!
بە گریانەوە ووتی.
جێنی: تـ-تێھیۆنگ..
دەنگە بێ ھێزەکەی جێنی کەوتە بەر گوێی تێھیۆنگ و بە خێرایی ڕایکرد بۆی بەڵام لە بێ ھێزییا کەوت.
بێ ئەوەی ھەڵسێتەوە لەسەر ئەرزەکە بە دەست و چۆکەکانی خێرا خۆی گەیاندەوە لای جێنی.
تێھیۆنگ: گیانی من گیانی من بەھێز بە تکایە!
ووتی و دەستەکانی جێنی گرت و ماچی ئەکرد.
YOU ARE READING
تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️
Fanfictionئـەو تـەنـھـا کـچـێـکی بـاش بـوو..تـاوەکـو ئـەو تـێـکـیـشـکـانـد.