گـۆرانـیـیـە تـایـبـەتـەکـەمـان

1.5K 312 136
                                    



جێنی: بەڵێ لەبەر پاراستنم تێھیۆنگ منی ھێنا بۆ خانووێک لە دێگیو، وە خانووەکە زۆر زۆر خۆشە ڕۆجێ.

جێنی لە تەلەفونەکە قسەی لەگەڵ ڕۆزێ و جیمین ئەکرد.

جیمین زەردەخەنەیەکی کرد و چوو بۆ چێشتخانەکە ئاو بخواتەوە.

ڕۆزێ: لیسا پرسیاری ئەکرد ئاخۆ تێھیۆنگ لە کوێیە ئەم یەک دوو ڕۆژە دیار نییە و مۆبایلەکەشی داخراوە.

جێنی زەردەخەنەکەی لەسەر ڕوخساری نەما بە قسەکەی ڕۆزێ و بە بێزارییەوە پارچە پەنیرەکانی خستە ناو قاپەکە و لەسەر مێزەکەی دانا و دانیشت لەسەر کورسیەکە.

جێنی: ئەی تۆ چیت پێی ووت کە پرسی؟

رۆزێ: پێم ووت من نازانم لە کوێیە وە جیمینیش نازانێ لە کوێیە... باشە ئونی تۆ نازانی ئەو لە کوێیە؟

جێنی: نازانم من کە لە خەو ھەڵسام ئە‌و لە ماڵەکە نەبوو... لەوانەیە گەڕابێتەوە سۆڵ.

ڕۆزێ: ئونی..ئەزانی من و تۆ لەوەتەی یەک ئەناسین و ھاوڕێین ھەرگیز لێک دانەبڕاوین تەنھا ئەوکاتانە نەبێ کە لای خۆشەویستەکانمانین، واتە کە پارێزراوین لای ئەوان خەممان نییە بەڵام ..ئێستا تۆ تێھیۆنگت لا نییە و بەتەنیای لەوێ، من پێویستە بێمە لات..

جێنی: نا نا ڕۆجێ..من- من ئەمەوێ ھەندێک بەتەنیا بم، تکایە..

ڕۆزێ: بەڵام ئونی من دڵم لاتە!

جێنی: نا پێویست ناکا دڵت لام بێ، من باش ئەبم بەڵێن بێت.

ڕۆزێ: باشە کەواتە بە جی دی نیم ئەڵێم کە یەکێک بنێرێتە ئەوێ و ئاگادارت بێ، ڕەت کردنەوەم ناوێ بای.

ڕۆزێ ووتی و بێ ئەوەی کات بداتە جێنی وەڵامی داتەوە پەیوەندییەکەی داخست.

جێنیش ھەناسەیەکی بە بێزاری ھەڵکێشا و گڵاسە واینەکەی ھەڵگرت تا بیخواتەوە.

سەری بە کورسیەکە کرد و ھەوایەکی نەرمی سارد لە پەنجەرەکەوە ئەھاتە ژوورەوە و بەری ئەکەوت.

بەبێدەنگی سەیری دیمەنی خۆرئاوابوونی ئەکرد.

لەگەڵ ئەوەی کە کاتژمێر سێی نیوەڕۆ لە خەو بەخەبەرھاتبوو بەھۆی زۆر ماندووبون بە پاک کردنەوەی خانووەکە.

وە کە ھەستایەوە سەیری ژوورەکانی کرد بەڵام کەسی لێ نەبوو و بەتەنیا بوو.

بەڵام ھەموو ئەو دیمەنە جوانانە و ئەو خانووە خۆشەش بۆ جێنی ھیچ مانایەکی نییە بێ بوونی تێھیۆنگ لە لای..

تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️Where stories live. Discover now