ھـاوڕێـکـەم

2.7K 491 104
                                    


Midnight..you come and pick me up no headlights
Long drive..could end in burning flames or paradise...

Fade into view, oh it's been a while since I have even heard from you..heard from you...

And I should just tell you to leave, cause I know exactly where it leads but I watch us go round and round each time...

You got that James dean, daydream look in your eyes..

And I got that red lip, classic thing that you like..

And when we go crashing down, we come back every time...cause we never go out of style.

You got that long hair, slicked back, white T-shirt..
And I got that good girl faith, and a tight little skirt ..

And when we go crashing down, we come back every time...cause we never go out of style..
....
( ئەم چیرۆکە پەیوەندی زۆری ھەیە بە لیریکسی ئەو گۆرانیانەی کە دایئەنێم و گرنگە کە لە مانای گۆرانیەکان تێبگەن و تکایە سکیپ'یان مەکەن، ئەو گۆرانیەش گۆرانی تەیلەر سویفتە، بۆ ژێرنوسی بە کوردی سەیری ڤیدیۆکەی سەرەوە بکەن خۆم ئێدتم کردووە )
.....

[ Jennie pov ]

خوێندنی ھونەر خۆشە، بەڵام بەڕاستی ماندووکەریشە..
دێگیو زۆر ساردە، من لە ماڵەوە بووم، ئەو ماڵەی لەگەڵ ھاوڕێکەم تێیدا دەژین
بێ ئەو ماڵەکە زۆر ناخۆشە لام، بەڵام ئەو لەگەڵ خۆشەویستەکەی چونە دەرەوە بۆ گەڕان
منیش لە تەنیایی لەناو ماڵ بێزار بووم، چاکەتەکەم لەبەر کرد و گیتارەکەم ھەڵگرت تا بچمە سەر کەنار دەریا دانیشم بیژەنم و کەمێک خۆم لەبیرکەم...
گیتارەکەم و پیانۆکەم ھاوڕێی زۆر باشن بۆم.
زۆر حەز دەکەم بە گۆرانی تەیلەر سویفتەوە بیانژەنم و گۆرانیان پێوە بڵێم...

گەیشتم و لەسەر یەکێک لە بەردە گەورەکانی سەر کەنار دەریاکە دانیشتم.
زۆر ساردە ھەواکەی بەڵام من حەز بەو کەشە دەکەم
بە ھێواشی دەستم کرد بە ژەنینی گیتارەکە و وەک ھەمیشە ئەو گۆرانیەم ووتەوە کە ھێمنم ئەکاتەوە، گۆرانی 'ستایەل' ی تەیلەر سویفت..

زۆرجار ھەست بە تەنھایی ئەکەم.
من نزیکەی دوو ساڵە سۆڵ'م جێھێشت و ھاتم بۆ دێگیو تا لەگەڵ جیسو لە ھونەر بخوێنین...

لەناو گۆرانی ووتنەکەم لەسەر ئەو بەردەوە چاوم کەوتە سەر شتێکی ڕەش، کەسێکی جل ڕەش... قژێکی درێژی ڕەش..باڵایەکی بەرز...وە ئەو بە قووڵی سەیرم دەکات!
ئەو زۆر ترسناک دەردەکەوێ، خەریکە منیش ئەترسم..

جێنی: ئەو سەیر کردنە گەمژانەیە چییە!؟

ووتم بەڵام ئەو ھیچ کاردانەوەیەکی لە ڕوخسارە ساردەکەی خۆی نیشان نەدا بۆ قسەکەم!

باشترە ڕاکەم، ئەوە بە کەسێکی ترسناک دەچێ..

"بێ زەحمەت ئەکرێ دەمت داخەیت یانیش بڕۆ لە شوێنێکیتر ئەو بێزارکەرییە دروست بکە!!!"

دوای بیستنی ئەو قسەیە لەو کوڕە ترسناکە خێرا ھەستام لە شوێنەکەو بێ ئەوەی ئاوڕ بدەمەوە بۆ دواوە دەستم کرد بە ڕۆشتن.

دەنگی زۆر قووڵ بوو..
توند و سارد...
چاوەکانی ترسناک بوون...
ھەموو شتێکی ئەو منی ترساند...












بە‌ردە‌وامە‌...

تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️Where stories live. Discover now