جیمین: نەخێر!ووتی و بە توندی سەری لەقاند.
جێنی: منیش ووتم بەڵێ جیمین!
جیمین: جێنی سەیرکە، ئەزانم من شایەنی ئەوە بووم کە بەسەرتان ھێنام، بەڵام ھێشتا ئەو بابەتە ئازارم ئەدات، ئەوە ئازارم ئەدات کە من متمانەم بە ڕۆزێ کرد، ھەموو شتێک ئێستا شێواوە، زۆر ئەستەمە بتوانم ھەنگاو بۆ ئەم بابەتە بنێم، ئەمەوێ لێی دوور بم!
جێنی دەستێکی لەسەر شانی جیمین دانا.
جێنی: جیمین تۆ متمانەم پێ ئەکەیت؟
جیمین ئەیەویست خۆی قوڕس کات لەسەری و بڵێت نەخێر، بەڵام دڵی ڕێگای پێنەئەدا کە درۆ بکات.
جیمین: بەڵێ متمانەت پێ ئەکەم، تەنانەت دوای ھەموو ئەو نەفرەتیانەی پێیدا تێپەڕین!...وە تۆش متمانە بە من ئەکەی جێنی ؟
پرسی و ئەترسا لەوەی ڕابردوو برینێکی گەورەی بەجێھێشتبێ لەسەر ھاوڕێیەتیەکەی نێوانیان.
نەیەویست ھاوڕێیەتی جێنی لە دەست بدات.
جێنی ھەمیشە باش بوو بۆی، وەک خوشکێک بوو بۆی کە ئەیتوانی بە ئاسودەیی گاڵتەی لەگەڵ بکات
و قسەی دڵی بۆ باس بکات.بەڵام بە بابەتی کوشتنەکەی یونگی، ھەموو شتێکی لەناوبرد ئەوکات.
جێنی: بێگومان متمانەت پێ ئەکەم مۆچی.
جیمین بۆیە ئەترسا لەوەی متمانە بە ڕۆزێ بکاتەوە، چونکە وای بیر ئەکردەوە کە ھەر لە سەرەتاوە پەیوەندییەکەیان ساختە بوو و تەنھا بە درۆیەک لەگەڵ یەکدا بوونە.
جێنی: درۆ نەبوو.
جیمین: چی؟ تۆ چۆن زانیت من بیرم لەوە ئەکردەوە؟
جێنی: بە سەر و شکلتا تێگەیشتم، وە با ئاسودە بیت، پەیوەندییەکەتان ساختە نەبوو، ڕۆزێ بەڕاستی خۆشیویستی، وە بۆ ئەو زۆر قوڕس بوو کە بەو شێوەیە ھەڵسوکەوتت لەگەڵ بکات، بەڵام خۆتەزانی کە ئەو چەندە دڵسۆزە بۆ من و ئامادەیە ھەموو شتێک لەبەر من بکات....بڕوا ناکەیت کە چەندێک دڵی شکا ئەوکاتەی کە زانی لەگەڵ کچێکیتر پەیوەندیت داناوە، وە ھەموو جارێک کە شتێک ئەکەین تۆی بیر بێنێتەوە بە نەرمی زەردەخەنە ئەکات و دواتر ئەگری، بەم شێوەیە ئیتر...ئا بوەستە مۆچییی ئەوە تۆ ئەگری؟؟
خێرا بە دەستەکانی فرمێسکەکانی جیمینی سڕی و ھەوڵی ئەدا ئارامی کاتەوە.
جێنی: وا لە خۆت و لە ئەو مەکە، چانسێکی پێ بدە، چانسێک بە خۆتان بدە، تۆ لە قووڵایی دڵتەوە چاک ئەزانی کە ئەتوانی دوبارە متمانەی پێ بکەیتەوە.
أنت تقرأ
تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️
أدب الهواةئـەو تـەنـھـا کـچـێـکی بـاش بـوو..تـاوەکـو ئـەو تـێـکـیـشـکـانـد.