ڕاسـتـیـیـە نـەووتـراوەکـان

1.8K 364 136
                                    



دڵ ئێشان..
جێنی ھەستی بە ئێشی دڵی ئەکرد.

شەڕی لەگەڵ خۆی ئەکرد تاکو بە ھەموو ھێزی خۆیەوە ھاوار نەکات و دەنگی نەگاتە ئەستێرەکان.

ڕۆزێ بە خەمبارییەوە سەیری جێنی کرد کە چۆن بە گریانەوە بە توڕەیی و خێرایی دەرچوو لە شوێنەکە.

سەرکەوتە ناو ئۆتۆمبێلەکە و بە خێراییەکی زۆرەوە لێیئەخوڕی.
وەک ئەوەی کۆتا ساتی ژیانی بێت.

تا گەیشتە شوێنەکە و بە خێرایی دابەزی.

تێھیۆنگ لە ئۆفیسی سەرۆکەکەی بوو و گفتوگۆیان ئەکرد لەبارەی ئەرکە نوێیەکە تا لە پڕ گوێیان لە دەنگی ھاوار کردنێک بوو لە دەرەوەی ئۆفیسەکە.

لەناکاو دەرگاکە زۆر بە توندی کرایەوە.

دووچاوی وەک ئاگر پڕ لە توڕەیی و ڕق و سورھەڵگەڕاو دەرکەوت و بڵێسەیان ئەکرد!

بە خێرایی ھاتە ناو ئۆفیسەکە و بۆ ھیونا ھاتە پێشەوە و ھاواری بەسەردا کرد.

جێنی: تۆ! ھەی بکوژی پیس!

شۆک بون بەو ڕەفتارەی جێنی!

تێھیۆنگ لە شوێنی خۆیەوە بە تێنەگەیشتنەوە وەستابوو و سەیری جێنی ئەکرد.

ھیونا ھەنگاوێک بەرەو دواوە چوو، ترسا لێی.

جێنی: ھەڵەی تۆ بوو...ھەمووی ھەڵەی تۆ بوو!

بەردەوامی بە قسەی دا و فرمێسکەکانی کەوتن.

جێنی: تۆ لەبەر ئەم کارە وازت ھێنا ھا؟ لەبەر ئەم کارە نەفرەتییە کە خەڵک بکوژیت و کەسانی دڕندە دروست بکەیت بۆ پارە!؟ تۆ کچە نەفرەتیەکەت لەبەر ئەمە بەجێھێشت ھا خاتوو ھوانگ ھیونا!!!.... یان با بڵێم کیم ھیونا ؟؟؟!

تێھیۆنگ لەگەڵ ئەمە کەمێک باڵانسی تێکچوو و ھەنگاوێکی بۆ دواوە نا و دەستی بە مێزەکەوە گرت.

باوەڕ ناکرێ ئاخر!!!

ھیونا دەمی لە شۆکییا بە کراوەیی مابۆوە.
ھەستی کرد دڵی کەوتە ئەرزەکەوە.

لەو کاتەبوو بۆی دەرکەوت کەوا ئێستا ئەو بەرامبەر کچەکەی خۆی وەستاوە.

ئەو کچەی کە لە مناڵییەوە بەجێیھێشت بۆ ھێز و پارە و دەسەڵات بەدەستھێنان.

جێنی: ھەمووی خەتای تۆ بوو! تۆ بەجێھێشتم بۆ ئەو باوکە خراپ و ھەمیشە سەرخۆشەی کە دایمە لێی ئەدام!!! خەتای تۆ بوو کە من ڕامکرد لەدەستی و لای مامم و ئامۆزام ژیام!!!...خەتای تۆ بوو کە من لە لایەن ئەو تاوانبارەوە ڕفێندرام کە تۆ زۆر لەمێژ بوو ھەوڵت دا و مەشقت پێی کرد تا دڕندەیەکی لێ دروست بکەی!

تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️Where stories live. Discover now