ھــۆکـاری مـردنــم

2.7K 417 115
                                    

سەیری ئەو ڤیدیۆیەی سەرەوە بکەن، چونکە گۆرانییەکە پەیوەندی بەو پارتەوە ھەیە و ڤیدیۆیەکەم تایبەت بۆ ئەو پارتە دروست کردووە.

~~~~~~~~

[Jennie's pov ]

کاتژمێر 3 ی شەوە ئێستا.

لەسەر جێگا گەورە و شاھانەییەکەی ئەو بەخەبەر ھاتم بەم نیوە شەوە.

دەستم درێژ کردە لایەکەی تەنیشتم تا بچمە باوەشی بەڵام بەتاڵ بوو.

چاوەکانم کردەوە ئەوی لێ نەبوو.

بۆ کوێ چووە؟

گوێم لە دەنگی گۆرانی و موزیک ئەبوو لە دەرەوەی ژوورەکە.
گۆرانییەکی ھێمن بوو دەنگی موزیکەکەش ھێندە زۆر نەبوو بەڵام دیار بوو نزیک بوو لە ژوورەکە بۆیە ئەمتوانی گوێم لێی بێت.

گەر ئەپرسن بۆچی لە ژوورەکەی ئەو و لەسەر جێگاکەی ئەوم....؟

بەڵێ، لەبەر ئەوەیە کە خەوتین بە‌یە‌كە‌وە‌ دوای ئەوەی لە کەنار دەریاکە گەڕاینەوە...

ئەو بە ڕەزامەندی خۆم کردمی بە ھی خۆی..
وە ھەموو ھەست و سۆزێکی ناو ناخی خۆی پێ بەخشیم...
منیش بە‌ ئافرە‌ت بوونم..

بە‌ ھێواشی ھەستامەوە لەسەر جێگاکە و تیشێرتە سپییە گەورەکەی ئەوم لە ئەرزەکە ھەڵگرتەوە لەبەرم کرد.

چومە دەرەوە لە ژوورەکە تا بەرەو دەنگی موزیکەکە بڕۆم بەڵام زۆر نەگەڕام چونکە دەنگەکە لە ئۆفیسەکەی ئەوەوە ئەھات کە ھەر لە تەنیشیت ژوورەکەی بوو.

دەرگاکەم کردەوەو ئەوم بینی لەسەر قەنەفەکەی نزیک پەنجەرەکە دانیشتووە لە تاریکی و جگەرە ئەکێشێت.
ئەوە دووەم جارمە بیبینم جگەرە بکێشێ.

بە ڕۆشتنێکی تەمبەڵانە و ماندوویی بەرەو لای ئەو چووم.

چاوە تیژەکانی بەناو گیانمدا بڵێسەیان ئەکرد کاتێک بەردەوام بوو لە سەیرکردنم بێ چاو تروکاندێک.

نزیک بوومەوە لێی و لە باوەشی دانیشتم.
دەستێکم لە ڕوومەتی خشاند، جگەرەکەم لە دەستی وەرگرت.

ئەو ھەناسەیەکی قووڵی ھەڵمژی لەلای ملمەوە تا بۆنەکەم بخاتە ناو ناخییەوە و نزیک بۆوە بۆ ماچ کردنم.

ئەو ھەناسەیەکی قووڵی ھەڵمژی لەلای ملمەوە تا بۆنەکەم بخاتە ناو ناخییەوە و نزیک بۆوە بۆ ماچ کردنم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️Where stories live. Discover now