[ Jennie's pov ]لەسەر قەنەفەی ژووری نوستنەکە دانیشتبوم و بە قاچەکانم باوەشم بەخۆمدا کردبوو.
من لێرە دانیشتوم ھەست بە ھیچ ناکەم
جگە لە ھەستی خیانەت و ئازار نەبێ.دەرگاکە کرایەوە دیسان.
ئەوە سێ ڕۆژی بەسەردا تێپەڕیوە.
وەک ھەمیشە بە ڕوخسارە ساردەکەیەوە ھاتە ژوورەوەو لە تەنیشتمەوە دانیشت.
تێھیۆنگ: جێنی...پرینسێس تکایە ھێندە قوڕسی مەکە لەسەرم.
دەستەکانی بۆ ڕوخسارم ھێنا بەڵام زوو خۆیم لێی لادا.
جێنی: نەکەی بە ھیچ شێوەیەک دەستم لێ بدەی!
بە توڕەییەوە ووتم، بێ ئەوەی سەیری بکەم.
شەویلگەی توند کرد و بۆ ساتێک ڕوی لەولا کرد.
پێم باشتر بوو سەیری شوێن ڕووشانەکانی لەشم بکەم نەک ئەو!
چۆن وام لێ بەسەر ھات!؟
تێھیۆنگ: جێنی، من داوای لێ بوردنم لێ کردی، پێم ووتی کە زۆر سەرخۆش بووم...نەفرەت!
ھھە، ئەوە یەکەمجاریەتی لەپێشم جنێو بدات.
کاک جێنتڵمانەکە دەرچوو لە ڕاستیدا جێنتڵمان نییە!
بە زەردەخەنەیەکی لارەوە سەیرم کرد پێش ئەوەی وەڵامی بدمەوە.
جێنی: تێھیۆنگ..تۆ منت لەدەستدا...وە ھەرگیزیش ناتوانی بەدەستم بێنیتەوە!
دوای ئەو قسەیەم، نازانم چ ووشەیەک بدۆزمەوە بۆوەی وەسفی کاردانەوەی چاوەکانی پێ بکەم.
ڕەنگی ڕوخساری گۆڕا، چاوەکانی زیاتر کرانەوە.
لێوەکانی سپی ھەڵگەڕان.بینینی ئەو بەو شێوەیە لەپێشم زۆر بە ئازار بوو زۆر زۆر.
بەڵام ئەو زیاتر ئازارمی دا!
ھەست ئەکەم دڵم خوێنی لێ ئەڕژێ بێ وەستان.
وە مێشکیشم ناتوانێ لێی خۆش بێ.
وەک شێتم لێ ھاتبوو.خێرا ھەستامەوەو چومە گەرماوەکە و لەو حاڵە خراپەی بەجێیمھێشت.
بەڵام گرنگی پێ نادەم، وەک چۆن ئەو گرنگی پێم نەدا.
'Flashback'
من لە کۆفی شۆپەکە بووم لەگەڵ لیسا.
YOU ARE READING
تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️
Fanfictionئـەو تـەنـھـا کـچـێـکی بـاش بـوو..تـاوەکـو ئـەو تـێـکـیـشـکـانـد.