دڵخۆشی//54

33 10 16
                                    


















دوای ئەوەی جۆنگکوک هەستایەوە بردیان بۆ ژوری ئاسایی
وە جیمینیش بە ئەو ڕوداوانەی زانی و ڕاستەوخۆ هات بۆ ئەو نەخۆشخانەیەی جۆنگکوکی لێیە
وە لیاناش هێشتا لە نەخۆشخانەیە






"ئێستا باشیت جۆنگکوک" سوو جین کاتێک جۆنگکوکیان بردە ژوری ئاسایی جۆنگکوک نەیویست تەنیا پاڵکەوێت و ویستی دانیشێت لەسەر بێدەکە بۆیە سوو جین یارمەتی داو پشتی بێدەکەی بۆ بەرز کردەوە و داینیشاند دواتر پرسیاری لێکرد نەکا ئازاری هەبێت




"تەواو تەواو باشم سپاستدەکەم" جۆنگکوک سەری بە ببەڵێ لەقاند و وای وت
سوو جینیش لەسەر کورسی لای بێدەکە دانیشت و ئەو سینیە خواردنەی هەڵگرت کە پەرستارەکان بۆ جۆنگکوکیان هێنابوو و لەسەر کۆشی خۆی داناو شۆرباکەی لەسەری هەڵگرت و
کەوچکێکی لێداو بەرەو دەمی جۆنگکوکی برد تا پێیبدات

"بەڕاستی خۆم دەتوانم بیخۆم" جۆنگکوک بۆ جاری هەزارەهەمین وای بە سوو جین وت  نەیدەویست سوو جین خواردنی پێ بدا چونکە سوو جین زۆر بە جۆنگکوکەوە ماندوو ببو و جۆنگکوکیش ئەوەی بەدڵ نەبوو


"ئاھ جۆنگکوک مێشکت بردم دەی خۆ ناتخۆم ئەگەر من پێتی بدەم.... دەمت بکەوە"
سوو جین بە بێزاریەوە وای وت و کەوچکەکەی لەپێش دەمی جۆنگکوک ڕاگرت و جۆنگکوک زەردەخەنەیەکی کرد و دەمی کردەوە و بە هێمنی خواردی


سوو جین هەموو خواردنی سەر سینیەکەی بە جۆنگکوک تەواو کرد

"تۆ زۆر خراپیت ئەو هەموو خواردنەت بەمن خوارد....سوێند دەخۆم ئێستا دەتەقم" 
سوو جین سینیەکەی لەسەر مێزەکە دانایەوە و جۆنگکوکیش بە گلەیەوە وای وت
سوو جین بە بێزاریەوە چاوی لە جۆنگکوک سوڕاند

"تۆ نەخۆشیت وە پێویستت بە خواردنی باش هەیە تاوەک و زوو چاک ببیتەوە بۆیە نەکەی چیتر باسی ئەوە بکەیتەوە" سوو جین بە بێزاریەوە وای پێوت و لەکۆتایشدا وەک هەڕەشەیەک قسەی کرد

"ئۆھ باشە خانمی دکتۆر تەنیا تۆ توڕە مەبە من هەموو خواردنی ئەو دوونیایەت بۆ قوت دەدەم"
جۆنگکوک بە گاڵتەوە قسەی دەکرد و سوو جین چاوی لێ سوڕاند و جۆنگکوک پێکەنی پێی



"ئەی برینەکانی تۆ؟" جۆنگکوک پێکەنینەکەی گۆڕا بۆ زەردەخەنەیەکی شکاو کاتێک برینەکانی سەر دەستی سوو جینی بینی و دواتر لێی پرسی

"هاا.....ئاها من کرێمم لێداون ئەوانە باش دەبن تۆ خەمت نەبێت" سوو جین سەرەتا بە نەزانی سێری کرد دواتر سێری دەستی کرد زانی لەگەڵ چیەتی بۆیە بە درۆوە وەڵامی دایەوە چونکە هیچ ئاگای لەخۆی و ئازارەکانی نەمابوو لەبەر جۆنگکوک

"خۆشەویستی ژێر باران(کـۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now