دوای نیوو کاتژمێر لەناو سەیارەدا بوون و سوو جین دەیویست بزانێت بۆ کوێ دەڕۆن
"ئەرێ جۆنگکوک پێم ناڵێیت بۆ کوێ دەڕۆین؟" سوو جین بە بێزاریەوە وای وت
"ئای گیانەکەم ئەوە گەیشتین کەمێک سەبر بگرە تۆش" جۆنگکوک وای پێ وت و سوو جینیش تەنیا بە بێزاری چاوەڕێی دەکرد
دوای دە خولەکی تر گەیشتن
"سەیرکە گەیشتین" جۆنگکوک وای وت و سوو جین سێری چواردەوری شوێنەکەی دەکرد لەناو سەیارەکە ڕا
*شێوەکاری ئەو شوێنەی لێی بوون*
"جۆنگکوک ئێرە کوێیە؟" سوو جین وای وت و جۆنگکوک زەردەخەنەیەکی کرد
"کە دابەزین ئینجا ئەزانیت" جۆنگکوک وای وت و دواتر هەردوکیان دابەزین و بەرەو ماڵێک ڕۆشتن کە ڕێک لەوێ بوو و بەسەر دەریاکەدا دەیڕوانیجۆنگکوک دەرگای ماڵەکەی کردەوە و ڕۆشتە ناویە و سوو جینیش تەنیا بە نەزانی سێری دەکرد
"دەی وەرە" جۆنگکوک وتی و سوو جین ڕۆشتە ژورەوە و پاشان بەرەو ژورەوە ڕۆشتن
"ئەوە ماڵی ئێمەیە....ئەوماڵەی کە هەموو خۆشی و یادگاریەکانمانی تێدا هەڵدەگرین...ئەو ماڵەی دەبێتە هێلانەیەک بۆ خۆشەویستی ئێمە، بەلاتەوە جوانە؟ ویستم بۆت بکەم بە سوپڕایز" جۆنگکوک هەرکە یەکەم هەنگاو ڕۆشتنە ژورەوەی ماڵەکە وای وت و دواتر پرسیاری کرد
"مـ ماڵی ئێمە؟" سوو جین بە پرسیارەوە وتی
"ئمهم..ماڵی ئێمە، ماڵی هەردوکمان" جۆنگکوک وای وت و سوو جین چاوەکانی پڕ فرمێسک بوون لە دڵخۆشیدا
"جـ جۆنگکوک تـۆ" سوو جین بە دڵ پڕی وای وت
"شششش..نەکەیت، گریان نییە تەواو؟" جۆنگکوک دەستی لەسەر ڕومەتی داناو بەزەردەخەنەوە وای وت و پاشان ماچی سەری سوو جینی کرد
YOU ARE READING
"خۆشەویستی ژێر باران(کـۆتایی هاتووە)
Romanceتۆ وات لێکردم کە بارانم خۆش بوێت جیۆن جۆنگکوک. کورتە/ کیم سوو جین کچێکی زۆر جوانە کە بەهرەی زۆر و جیاوازی هەیە یەکێک لەوانە وێنەکێشانە کە زۆر حەزی پێیەتی بەڵام ئەو زۆر ڕقی لە بارانە بەڕادەیەک کە هەرکاتێک باران دەباری ئەو زۆر بێزار دەبو و دەستی لە کا...