پـــــۆڤـــــے"نــــوســـەر
داوسۆن لە سوو جینی دەدا و لەکاتی لێدانەکەدا سوو جین بینی کە مۆبایلێکی بچوک لە گیرفانی داوسۆن کەوتە خوارەوە دوای ئەوەی داوسۆن لێیدوور کەوتەوە بە ئازارەوە بەبێ ئەوەی داوسۆن هەست پێبکات مۆبایلە بچوکەکەی هەڵگرتەوە و لە پشتی خۆی شاردیەوە
کاتێک داوسۆن دوای لێدانەکە ڕۆشتە دەرەوە سوو جین هەر لەسەر ئەرزەکە کەوتبوو خێرا مۆبایلەکەی دەرهێناو ژمارە مۆبایلی جۆنگکوکی لەبەر بوو ژمارەکەی نوسی و پێوەندیەکەی بەڕێ کرد
ئازاری زۆر هەبوو بۆیە دەی ناڵاند و فرمێسک بەچاوی دادەهاتە خوارەوەدوای چەند لێدانی چەند زەنگێک جۆنگکوک هەڵی گرت
"هەی نەفرەتی خوێڕی نەکەیت دەست لە سوو جین بدەیت!!" جۆنگکوک ڕاستەوخۆ دەستی بە هاوار کردن کرد
"جـ... جۆنگکوک" سوو جین بە ئازارەوە ناوی هێنا
جۆنگکوک چاوەکانی فراوان بوو
"سوو جین؟" بە شۆکەوە ناوی هێنا
"جـ جۆنگکوک ڕزگارم بکە" سوو جین فرمێسک لەچاوی کەوتە خوارەوە بەهۆی ئەو ئازارەی هەیبوو لە جەستەی
"ســ سوو جین تۆ باشی؟.... ئەو لەتۆی دا وایە؟....پێم بڵێ ئازارت هەیە؟ تۆ لەکوێی ئێستا؟"
جۆنگکوک زۆر خەمی سوو جینی بوو بۆیە بە شڵەژاویەوە پرسیاری دەکرد"ئــ ئازارم زــ زۆرە....تکایە من بدۆزەوە...نازانم لەکوێم....بەدوای شوێنی ئەم ڕەقەمە بکەوە
بە GPS بمدۆزەوە...ئــ ئەو من دەکوژێت" سوو جین بە ئازار و ترسەوە قسەی دەکرد"باشە تۆ خەمت نەبێت باشە..ئەو هیچ لەتۆ ناکات سوێند دەخۆم تۆ دەدۆزمەوە و ئەویش بەدەستەکانی خۆم لەناو دەبەم....مەترسە باشە" جۆنگکوک لەکاتێکدا خۆی زۆر شڵەژابوو دەیویست سوو جین ئارام بکاتەوە
"بــ باشە....❨هەنسک و گریان❩" سوو جین بە دڵپڕی وای وت و پاشان دەستی کرد بە گریان
"شششش.....تەواو مەگری باشە سوو جینەکەم....مەگری و مەشترسە ئەو هیچ لە تۆ ناکات من ڕێگەی پێنادەم هیچ لەتۆ بکات" جۆنگکوک بە بیستنی گریانەکەی سوو جین خەریک بوو دڵی لە جەستەی دەهاتە دەرەوە و هەوڵی دا ئارامی بکاتەوە
پاشان سوو جین پێوەندیەکەی داخستەوە و هەر لەناو دەستی دابوو و خەوی لێکەوت
.
.
.
YOU ARE READING
"خۆشەویستی ژێر باران(کـۆتایی هاتووە)
Romanceتۆ وات لێکردم کە بارانم خۆش بوێت جیۆن جۆنگکوک. کورتە/ کیم سوو جین کچێکی زۆر جوانە کە بەهرەی زۆر و جیاوازی هەیە یەکێک لەوانە وێنەکێشانە کە زۆر حەزی پێیەتی بەڵام ئەو زۆر ڕقی لە بارانە بەڕادەیەک کە هەرکاتێک باران دەباری ئەو زۆر بێزار دەبو و دەستی لە کا...