دوای شەش ساڵ
"نا دایکە تکایە ببورە جارێکی تر هەڵە ناکەم تەنیا دەرزیم لێمەدە بەڵێنبێت هەرگیز هەڵە نەکەمەوە" کوڕێکی تەمەن پێنج ساڵ لە بەرامبەر دایکی بە پاڕانەوە قسەی دەکرد و ڕۆخی درێسە پان و درێژەکەی دایکی گرتبوو
"نەخێر من ئەبێت دەرزیەک لەتۆ بدەم تا ئاقڵ بیت و چی تر هەڵە نەکەیت جولیان" لیانا بە توڕەیەوە وای وت بەڵام بەجدی نەبوو
جولیان هەموو ئاردەکەی لە مەتبەخەکە ڕشتبوو و لیاناش دەیوست بیترسێنێت تا جارێکی تر هەڵەی وا نەکاتلەوکاتەیا جیمین هاتە خوارەوە و بەرەو ئەوێهات
جولیانیش کە خۆی لە ئارد وەردابوو و هەموو لەشی ئارد بوو ڕایکیرد و باوەشی لەقاچی باوکی دا"باوکە باوکە بەدایکم بڵێ با دەرزیم لێنەدا خۆ من هەڵەیەکی ئەوەندە گەورەم نەکردوە"
جولیان بە دەنگی بەرز ڕایکردە لای باوکی و قاچی جیمینی لەباوەش گرت و جیمینیشی ئارداوی کردجیمین نەیدەزانی چی بکات پشتی لیانا بگرێت جولیان دەترسێت و پشتی جولیان بگرێت خۆی ئەزانێ لیانا چی لێئەکات
"باشە کوڕم تەواو مەترسە سێرم بکە" جیمین پێکەنینی دەهات بەڵام بەزۆر گرتبووی چونکە نەیدەویست لیانا توڕەبکات
هەرخۆی لیانا خۆی زۆر توڕەبوو پێکەنینی جیمینیش ببینێت ئەتەقێتەوەجولیان دەمووچاوی کەمێک ئاردی لەسەر مابوو و سەری بەرزکردەوە و بەبێتاوانی سێری باوکی کرد و شێوەی زۆر کۆمیدی و شیرین بوو
*شێوەکاری جولیانی بچوک...کە ڕێک کۆپی پێستی جیمین بوو*
جیمین بە بینینی ڕوخسارە ئارداوی و شیرینەکەی جولیان دەیویستلەقاقای پێکەنین بدات
بەڵام دووبارە لەبەر توڕەیی لیانا خۆی گرت و بە ئاستی جولیان نزم بۆوە"کوڕە شیرینەکەم سەیرکە ئێرەت چەند وێرانکردوە...سێری خۆت بکە هەموو لەشی خۆشت کردوە بەئارد و هی منیشت وا لێکرد....چۆن دڵت دێ وا لەدایکت بکەیت و وایلێبکەیت هەموو ئێرە خاوێن بکاتەوە ها کوڕم؟...دەی ئێستاش داوای لێبووردن لەدایە بکە و بەیەکەوە ئێرە خاوێندەکەینەوە" جیمین بە زەردەخەنەیەکی نەرمەوە قسەی بۆ جولیان دەکرد و دەستی لەسەر شانی جولیان بوو
YOU ARE READING
"خۆشەویستی ژێر باران(کـۆتایی هاتووە)
Romantizmتۆ وات لێکردم کە بارانم خۆش بوێت جیۆن جۆنگکوک. کورتە/ کیم سوو جین کچێکی زۆر جوانە کە بەهرەی زۆر و جیاوازی هەیە یەکێک لەوانە وێنەکێشانە کە زۆر حەزی پێیەتی بەڵام ئەو زۆر ڕقی لە بارانە بەڕادەیەک کە هەرکاتێک باران دەباری ئەو زۆر بێزار دەبو و دەستی لە کا...