بیست و یەکی کانونی دووەمی 2032 لە ئەڵمانیا
پــــۆڤـــــــے"یــونهـــی
ئەمڕۆش وەک هەموو جارێک لە ماڵە بچوکەکەمدا کە تەنیا هۆڵێک و مەتبەخێک و ژورێکی خەوتن و یەک دەستشۆر بوو خەبەرم بۆوە و لەسەر جێگاکەم هەستام
جەوەکەی زۆۆر سارد بوو و ئاسمان ساماڵ بوو دوای ئەوەی دەم و چاوم شۆرد و نانێکی سادەم خوارد و دڵم زۆر توند بوو ویستم بڕۆمە دەرەوە و هەوایەک هەڵمژم و پیاسەیەک بکەمخۆم ئامادە کرد و جلێکی سادەم پۆشی و بێگومان وەک هەموو جارێک ملوانکەکەشم لەمل کرد لەگەڵی
*شێوەکاری جلەکانی یونهی*
*شێوەکاری ملوانکەکەی یونهی ئەگەر بیرتان مابێ*
End pov
یونهی لە ماڵەوە ڕۆشتە دەرەوە و بەسەر شەقامەکەدا دەڕۆشت و پیاسەی دەکرد
ئاسمانیش ساماڵ بوو و جەوێکی ساردی دروسک کردبوو
یونهی لە ڕێگادا وەک هەموو جارێک بیری لە نامجون دەکردەوە و دەڕۆشت
خۆشی نەیدەزانی بۆکوێ دەڕوات تەنیا دەڕۆشت و لەهیچ شوێنێک نەدەوەستایونهی زۆر قوڵ چوبوە ناو دوونیای خەیاڵ و بیرکردنەوە و هیچ ئاگای لەخۆی نەبوو و هەردەڕۆشت تا دوای دە خولەکێک گەیشتە سەر جادەیەکی گەورە کە سەیارە پیایدا هاتوچۆی دەکرد یونهی بەبێ ئەوەی ئاگادار بێت و بزانێت ترافیکەکە سوورە یان نا بەسەر جادەکەدا ڕۆشت و دەیویست بپەڕێتەوە یونهی دەڕۆشت و سەیارەکانیش هۆڕنیان بۆ لێدەداو زۆر لەنزیکی تێپەڕدەبوون بەڵام یونهی زۆر بێباک بوو وەک ئەوەی ئەسڵەن لە مردن نەترسێت و بەردەوام بوو لەڕۆشتن بارانیش دەستی بە بارین کرد و زۆر بە خێرایی دەباری کاتێک کەمێکی تر ڕۆشتە پێشەوە ئەمجارەیان بەڕاستی سەیارەیەک زۆۆر نزیک بوو لەوەی خۆی پێدا بکێشێت و بەخێرایی وەستا پێش ئەوەی لە یونهی بدات یونهیش لەو کاتە بەهۆش خۆی هاتەوە و زۆر شڵەژا
سایەقەکە کەدیاربوو بەزۆر ئیستۆپی کردبوو کەمێک قژی هاتبۆ پێش دەمووچاوی
خێرا لەسەیارەکە دابەزی و بەرەو یونهی هات تا بزانێت باشە یونهیش خۆی شڵەژابوو و کاتێک سایەقەکەشی بینی چاوەکانی فراوان بوو"خاتوون تۆ باشیت ئازارت هەیە؟....." پیاوەکە پێش ئەوەی سێری یونهی بکات وای وت بەڵام ئەویش کاتێک چاوی بە یونهی کەوت شۆک بوو
"یونهی" پیاوەکە بە شۆکەوە ناوی هێنا
یونهیش کە لەژێر بارانەکە تەواو تەڕ ببوو بە چاوە فراوانەکانی سێری نامجونی دەکردنامجون و یونهی سێری یەکیان دەکرد لەپشتەوەش سەیارەی زۆر هۆڕنیان بۆ لێدەدان چونکە سەیارەکە لە ناوەڕاستی جادەکە بوو و زۆربەی سەیارەکان سایدەکەیان دەگۆڕی
YOU ARE READING
"خۆشەویستی ژێر باران(کـۆتایی هاتووە)
Romanceتۆ وات لێکردم کە بارانم خۆش بوێت جیۆن جۆنگکوک. کورتە/ کیم سوو جین کچێکی زۆر جوانە کە بەهرەی زۆر و جیاوازی هەیە یەکێک لەوانە وێنەکێشانە کە زۆر حەزی پێیەتی بەڵام ئەو زۆر ڕقی لە بارانە بەڕادەیەک کە هەرکاتێک باران دەباری ئەو زۆر بێزار دەبو و دەستی لە کا...