وەک ڕێزێک لە ماندوبونم ڤۆت بکە.
زۆۆر سەر لێ شێواوم خۆشم نازانم چی ئەکەم نازانم کە کامە ڕێگە ڕاستەکەیە نازانم کە ئەبێ چیبکەم.
مێشکم خەریکە ئەتەقێتەوە ناتوانم هیچ بڕیارێک بدەم من ئێستا وا خەریکی شۆفێری کردنم لەو ئۆتۆمبێلەی کە هۆسیۆک پێیدام وە بۆ ئەو ناونیشانەش.
واتە بەڕاستی ئێستا من بۆ کوشتنی کەسێک بەڕێ ئەکەوم... بۆ کێشانی گیانی کەسێک لە بەرامبەر گیانی باوکم؟ من چۆن ئەمە بکەم.
مێشکم بە تەواوی پرش و بڵاوە و بیر لە قسەکانی جۆنگکووک ئەکەمەوە... پیت بە پیتی وشەکانی لە مێشکمدا ئەخولێتەوە.
~~~
جۆنگکووک:-تەنیا یەک فیشەکت پێ ئەدەم لەبەر ئەوەی ئەبێ کارەکەت بە یەک فیشەک تەواو بکەیت وە بە یەکەم هەوڵت.
ڕاستگۆبم لەگەڵت، ئەوە بۆ یەکەم جار ئەونە ئاسان نییە.
وە ئەگەر بیر لەوە بکەیتەوە کە ئەو نەکوژیت و تەنیا برینداری بکەیت ئەوا من باوکت ئەکوژم وە دڵنییام تۆش ئەوەت ناوێ بۆیە بە باشی کارەکەت بکە بە بێ هیچ هەڵەیەک.سەرەتا باوکت ئەکوژم دواتر خوشکەکەت ئەکەم بە لەش فرۆش و پاشان ئەیکوژم وە پۆلیسیش ئەگاتە لای تۆ وە کە تۆیان بە چەکێکی بێ مۆڵەت لای پیرە پیاوێک گرت ئەوە بە لایەنی کەم 15 ساڵ زیندانی ئەکرێی.
وە دڵنیابە ناهێڵم لە زیندانیش ئاسودەبی و وازت لێ ناهێنم وە کە لە زیندان هاتیتە دەرەوە بە دەستەکانی خۆم ئەتکوژم.
هەرگیز بیر لە خۆ کوشتنیش نەکەیتەوە چونکە ئەوەش بە هەڵە هەژمار ئەکەم و بۆ ئازیزەکانت خراپ ئەبێ.
بە کورتییەکەی هەرشتێک بکەی ژییانت لێ ئەکەم بە دۆزەخ بۆیە بە ژیرانە بجوڵێرەوە.
ئێستاش ئۆتۆمبێلێک ئەبەیت و بە 7 خولەک ئەگەیتە ئەوێ بە 3 خولەک قوفڵی دەرگەکە ئەکەیتەوە و 20 خولەکت لەبەر دەستە بۆ ئەوەی بیکوژی دوای 4 خولەک پۆلیس ئەگاتە ئەوێ و بە 3 خولەک شوێنەکە پاک ئەکەیتەوە و بە 7 خولەکیش ئەگەیتە لای من.
YOU ARE READING
دـوو شــەیـتــانەکــە✓
Action"خراپەکارەکان لە دایک نابن، بەڵکو دروست دەکرێن" ⚠️هەندێک بەش ناوەڕۆکی ناخهەژێن لەخۆئەگرێت تۆ سەرپشکی لە خوێندنەوەی یان نەخوێندنەوەی⚠️