Part 22

1.2K 293 163
                                    




وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە








هەستم بە ڕووناکییەکی زۆۆر ئەکرد لەسەر چاوەکانم بە ڕادەیەک کە ببووە هۆی بێزارکردنم وە ببوە هۆی ئازاردانی چاوەکانم.

سەرم ئەجوڵان... بەڵام سەرم قورس بوو وە لاشەم بێهێز تاکە شتێک کە گوێم لێیەتی دەنگی ئەو ئامێرەیە کە لێدانەکانی دڵم دەرئەخات.

هەوڵم ئەدا کە چاوەکانم بکەمەوە بەڵام بەهۆی ڕووناکییە زۆرەکەوە بە قورسی ئەمتوانی کە  بیکەمەوە وە ئازاری هەبوو و هەر بە زوویی دام ئەخستەوە.

کاتێک کە چاوم کردەوە یەکەم شت کە بینیم دوای ڕووناکییە زۆرەکە پیاوێک بوو کە لە بەرامبەرم وەستابوو بەڵام بیناییم تەڵخ بوو و هەر بەو هۆیەوە نەمئەتوانی کە وێنای ئەوە بکەم کە کێیە.

چاوەکانم تروکاند بۆ باشتر بینینم وە دوای ئەوەی کە لەگەڵ ڕووناکییەکە ڕاهات
ئیتر خەریکبوو کە بە ڕوونی شتەکانم ئەبینی زانیم کە ئەوە هۆسییۆکە و لەلای من وەساتەوە.

سەرم ئازاری زۆۆربوو چاوەکانم بە تووندی لێکناو ناڵەیەکم کرد لە ئازار هەوڵم ئەدا کە شتەکان لێکبدەمەوە بەڵام کۆتا شت کە دێتەوە بیرم ئەوەبوو کە لەگەڵ جۆنگکووک دەست بەسەر کراین.

"ئاهههـ.... چۆن هاتمە ئێرە.... ناتوانم شتەکانم بیر بکەوێتەوە"

هۆسیۆک:-تۆ لە نەخۆشخانەیت لەبەر ئەوەی برینداربوویت لە هۆش خۆت چوویت وە ئێمە تۆمان گەیاندە نەخۆشخانە.... ڕۆژێک ئەبێ کە بێ هۆشیت.

خەریکبوو بەرە بەرە شتەکان ئەکەوتنەوە بیرم کە لەگەڵ جۆنگکووک شەڕمان ئەکرد و بۆ چەن جارێک ژییانی ڕزگارکردم.

"ئەی... جۆنگکووک؟"

هۆسیۆک:-وتی کە حاڵی باشبوو لەگەڵ خۆت بیهێنەوە... پێشبینی ئەکەم کە ئێستا باشتر بووبیت... ئازارت هەیە؟.

"تەنیا کەمێک سەرم ئەیەشێت"

هۆسییۆک:-باشە... قسە لەگەڵ دکتۆرەکان ئەکەم پاشان ئەڕۆین.

دوای ئەوەی کە هۆسیۆک هاتەوە و دکتۆرەکان مۆڵەتی ڕۆشتنیان پێدابوو پێکەوە گەڕاینەوە بۆ لای جۆنگکووک.

بەڵام نەک بۆ کەلاوەکە نەوەک بۆ ژێر زەمینەکە..... بەڵکو ماڵێکبوو... ماڵێکی جوان... کە زیاتر لە ڤێلا ئەچوو، نازانم کە ئەوە ماڵی جۆنکووکە و خۆشی لەوێ ئەژی یان نا.

دـوو شــەیـتــانەکــە✓Where stories live. Discover now