Part42

704 203 55
                                    








کۆمێنتەکانتان لە نێوان دێڕەکان جێبهێڵن.





Taehyung...

.

.

.

ئێستا چەن هەفتەیەک تێپەڕ بووە بەسەر ئەو شەوەی کە لە ماڵی ئەندرێ مامەوە.. ئێستا زیاتر لە ئەندرێ نزیکم وە وەک دوو هاوڕێی نزیک ڕەفتار ئەکەین.

بەڵام من ئەندرێ بە زیاتر لە هاوڕێیەک ئەبینم.. من نامەوێ تەنیا هاوڕێ بین چونکە من هەستم بۆی هەیە من ئەندرێم خۆش ئەوێت.

بەڵام هێشتا ئەو بوێرییەم نییە کە دان بە هەستەکانما بنێم بۆی، ئەمەوێ زیاتر لێی نزیک ببمەوە بۆ ئەوەی بزانم کە ئەویش منی خۆش ئەوێت یان نا.

گەر ئەویش هەستی بۆ من هەبێ ئەوە ئەیکەم بە شاژنی ژیانم و تاجی سەرم وە واز لە هەموو شتێک ئەهێنم و ئەم تایهیۆنگە خراپە لە دواوە جێئەهێڵم..

تەنانەت بۆی ئاشکرا ناکەم کە من کەسێکی بکوژم و هەر وەک ئەم پیاوە چاکەی ئێستا لەلای ئەمێنمەوە.. ئەو نازانێت کە من چی کارێک ئەکەم.

بەڵام گەر بزانم ئەو هەستی بۆ من نییە و من ڕەت ئەکاتەوە ئەوە لە ژییانی ون ئەبم و هەر وەک پێش ئەندرێ بێ ئامانج و کەسێکی بکوژ ئەمێنمەوە و بەو ئازار و گڕەی ناخمەوە هەموان ئەسووتێنم.

ئەمشەو دوای تەواوبوونی کارەکانم لە ئۆفیسەکەم ڕۆشتم بۆ لای ئەندرێ وە نانی ئێوارەم لەگەڵ ئەو خوارد زۆر دڵ خۆشم لەگەڵی.

من هەموو کات بیر لەو ئەکەمەوە، ئەو کاتانەی کە لەگەڵ ئەوم چاوەکانم تەنیا ئەو ئەبینێت وە کاتێک ئەو لە لام نییە تەنیا بیر لەو ئەکەمەوە.. هەموو کاتێک ئەو لە خەیاڵ و مێشکی منیە.

کە چاو ئەکەمەوە بیر لەو ئەکەمەوە و کە ئەخەوم. خەو بەوەوە ئەبینم.. ئەوە چی خۆشەویستییەکە لە دڵی مندا خوایە.

ئێستا دەستم لە نێو دەستەکانی ئەوە.. وە پێم وت کە ئەیبەم بۆ شوێنێک کە بە دڵنیاییەوە بە دڵی ئەبێت.

من ئەوە ئەزانم کە ئەو زۆری حەز بە سەیرکردنی ئاسمان و بینینی ئەستێرەکانە، وە منیش بە مناڵی زۆۆر ئەو کارەم کردووە کاتێک بە هۆی کار و ناڕەحەتییەوە لە دەرەوە ئەخەوتم.

"تایهیۆنگ!!.. ئەرێ تۆ بۆ کوێم ئەبەیت؟! بووەستە.... دە بووەستە... "

ئەندرێ وتی کاتێک بەدواما بەسەر گردە بچووکەکەیا سەرئەکەوت سەیری بەردەمی خۆی ئەکرد بۆ ئەوەی نەکەوێ.

دـوو شــەیـتــانەکــە✓Where stories live. Discover now