وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە
کاتێک کە لە ژوورەکە ڕۆشتمەدەرەوە ئەو کچەم لە بەرامبەرم بینی کە بە چاوە خەواڵووەکانییەوە لێی ئەڕوانم وە ئەیویست ڕوونتر بمبینێ.
کەمێک لێی ڕۆشتمەو پێشەوە و ویستم قسەبکەم بەڵام ئەو کاتێک کە چەکەکەی دەستی بینیم یەکسەر دەستیکرد بە هاوارکردن و ڕایکرد.
بە بەردەوامی هاواری ئەکرد و ئەیوت"دز.. دز... باوکە دز... ئەیەوێت بمانکوژێت... یارمەتیمان بەن دزێک لێرەیە" بە دەنگی بەرز هاواری ئەکرد و بەرەو ژوری باوکی ڕایئەکرد.
من چاوەڕێی ئەمانەم نەئەکرد من ئەمویست بگەڕێمەوە نەوەک ئەوانەم بەسەر بێت.
هێشتا چەکەکەم لە دەستبوو کە بەدوای ئەو کچەیا ڕام ئەکرد بۆ ئەوەی بیگرم وە ئەویش لە پێشمەوە بەسەر پلیکانەکاندا ڕایئەکرد لەگەڵ هاوارەکەی.
کە لە کۆتاییدا گەشتمە سەرەوەی پلیکانەکان بە دەستە بەتاڵەکەم دەمیم گرتبوو بۆ ڕێگریکردنی لە هاوارکردن و دەنگ دەرچوونی.
وە بە دەستەکەی ترم کەمەریم گرتبوو و بەرەو لای خۆم کێشم ئەکرد بۆ ئەوەی ڕانەکات.
بە هەردوو دەستی ئەو دەستەمی گرتبوو کە لەسەر دەمی دامنابوو وە ئەیویست دەستم لادا و هاواربکات.
هەوڵم ئەیا کە هێمنی بکەمەوە بە چرپەوە لەلای گوێیەکانی وتم لە کاتێکدا کە هەناسەم پچڕ پچڕ ببوو.
تایهیۆنگ:-تکایە ئارامبە... تکایە... من بۆ ئەوە نەهاتووم کە ئازارتان بییەم وە ئەمەوێ بگەڕێمەوە.. تکایە بووەستە لە هاوارکردن نامەوێ ئازارتان پێبگەیەنم.
دوای ئەوەی کە قسەم بۆی کرد کەمێک ئارام ببوەوە و دەستەکانی شلکرد وە هەناسەی قوڵی ئەیا دووبارە لەلای گوێیەکانی چرپاندم.
YOU ARE READING
دـوو شــەیـتــانەکــە✓
Action"خراپەکارەکان لە دایک نابن، بەڵکو دروست دەکرێن" ⚠️هەندێک بەش ناوەڕۆکی ناخهەژێن لەخۆئەگرێت تۆ سەرپشکی لە خوێندنەوەی یان نەخوێندنەوەی⚠️