part 7

1.6K 399 151
                                    



وەک ڕێزێک لە ماندوبونم ڤۆت بکە هەی چاو پان

من تا چەن خولەکێک شۆک ببوم هێشتا بڕوام بەوە نەهێنابوو کە بە دەستی خۆم مامم کوشت

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

من تا چەن خولەکێک شۆک ببوم
هێشتا بڕوام بەوە نەهێنابوو کە بە دەستی خۆم مامم کوشت.
و بە چاوە زەقو ڕەق بووەکانم تەنیا سەیری تەرمەکەیم ئەکرد.

هیوام ئەخواست کە ئەمە خەوێک بێت و یەکێک بێ دەرم بهێنێت.

هیوام ئەخواست کە ئەمە تەنیا گاڵتەیەک بێ کە مامم دایناوە بۆ تاقی کردنەوەی من.

لام گرنگ نییە لە تاقی کردنەوەکەی دەرنەچم
تەنیا با دووبارە هەستێتەوە
با لێم توڕەبێت و تەنانەتجارێکی تریش قسەم لەگەڵ نەکا.. بەڵام تەنیا هەستێتەوە.

تکایە با تەنیا هەستێتەوە
با من بکوژ نەبم... من مامی خۆمم نەکوشتووە نەم کردووە.

تکایە..

بەڵام هیچ کام لەوانە ڕاست نەبوون
جەستە بێ ڕوح و ساردەکەی مامم لە نێو باوەشم بوو و هێشتا خوێنی لێ ئەڕۆشت.

تەرمەکەم کردە سەر زەوییەکە و بە ترسەوە لێی دوورکەوتمەوە و هەموو گیانم ئەلەرزی و هیچ شتێک
بە مێشکما نە ئەهات.

سەیری دەستەکانمم کرد بە تەواوی بە خوێنی مامم سوور ببوو هەستام بە خێرایی بەرەو دەستشۆرەکە ڕۆشتم و دەسەکانمم شۆرد

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

سەیری دەستەکانمم کرد بە تەواوی بە خوێنی مامم سوور ببوو هەستام بە خێرایی بەرەو دەستشۆرەکە ڕۆشتم و دەسەکانمم شۆرد.

من بکوژ نیم
بکوژ نیم.. ئەم ویست خۆم پاک بکەمەوە و بڕوا بە خۆم بهێنم کە من هێشتا کوڕە باشەکەی باوکمم و ئازاری کەس نادەم.

دـوو شــەیـتــانەکــە✓Where stories live. Discover now