Part 35

896 253 151
                                    



وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە











هەستم کرد کە یەکێک نزیک ئەکەوێتەوە سەرم بەرزکردەوە بۆ ئەوەی کە بیبینم... ئەوە پۆلیسێک بوو لە بەرامبەر ئەو کوڕە وەستابوو.

زۆر بە ناشرینی هەندێک قسەی کرد کە نەم ئەتوانی گوێبیستی بم بەڵام بە بینینی ئەمزانی کە ئەوە نیمچە شەڕێکە.

دوای کەمێک دەمەقاڵە دەستی ئەو کوڕەی کەلەپچەکرد و قۆڵیگرت و لەگەڵ خۆی بردی.

نازانم چی بوو!!.. بەڵام هەستێک لە ناخما پێی ئەوتم کە شوێنی بکەوم... نازانم چی لەم کوڕە هەیە کە بەم جۆرە من بۆ خۆی ڕائەکێشێت بۆ ئەمەوێ یارمەتی بەم سەرەڕای ئەوانەی کە وتی..

ڕاستییەکەی من لە مێژە کە ئەو هەستەم لە بیر کردووە کە یارمەتی یەکێک بەی بەڵام ئێستا ئەمەوێ یارمەتی ئەو بەم... هەر چۆنێک بێت هەموان لێرە ئەزانن کە ئەو پۆلیسە هیچ باش نییە و دڵ سۆز نییە هەموو شتێک ئەکات بۆ پارە بۆیە ئەوەم ئەزانی کە شتەکان باش نین.

دوای ئەوان منیش هەستامەوە و بە دوایان ڕۆشتم.. لە چاکەی جۆنگکووک بە باشی شارەزای ئەو کارانەم.. کەس هەستی پێ نەکردم.

پۆلیسەکە ئەوی برد بۆ ژوورێک وە لە دوای خۆی دەرگەکەی داخست.

نەم ئەتوانی بە باشی گوێبیستی دەنگیانبم دیاربوو کە چووبوون بۆ دواوەی ژوورەکەو دوور کەوتبوونەوە.


تەنیا ئەونەم ئەزانی کە دەمەقاڵە ئەکەن پۆلیسەکە داوای شتێکی لەو کوڕە ئەکرد وە ئەویش ڕازی نەبوو کە پێی بدات تەنیا توانیم ئەونە بزانم.


دەنگەکان بەرزتربوون وە وشەکان تیژتر... ئەمتوانی کە گوێبیستی دەنگی پێکدادان و شکانبم وە وە لە کۆتاییدا هاواری ئازار.


هەر کە لەوە دڵنییا بوومەوە کە پۆلیسەکە ئەشکەنجەی ئەدا بێ ئەوەی کە بیر لە هەنگاوی دواتر بکەمەوە دەرگەکەم کردەوە و ڕۆشتمە ژوورەوە.



یەکەم شت کە بینیم ئەو کوڕەبوو کە دەستەکانی کەلەپچەبوون و بە بنمیچی ژوورەکەوە هەڵواسرابوو وە خوێن بە قۆڵەکانیا ئەهاتە خوارەوە وە پۆلیسەکەش چەقۆیەکی گەورەی لەدەست بوو.


هەر کە هەستی بە کردنەوەی دەرگەکە کرد دەست بە جێ چەکەکەی ئاڕاستەکردم و میلی هێنایەوە.

"لە شوێنی خۆت نەجوڵێیت"


دەستەکانم بەرزکردەوە لە ژێر چاودێرییەکانی وە چاوەکانم تەنیا لەسەر ئەو کوڕەبوون.


دـوو شــەیـتــانەکــە✓Where stories live. Discover now