Part 8

1.7K 421 213
                                    

وەک ڕێزێک لە ماندوبونم ڤۆت بکە هەی چاو پان

دوو لە پیاوەکانی جۆنگکووک هاتنە ژوورەوە و لەولاولای من وەستان

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

دوو لە پیاوەکانی جۆنگکووک هاتنە ژوورەوە و لەولاولای من وەستان.

"خەمت نەبێ ڕزگارکەر..
جارێ یارییەکانیمن دەستی پێنەکردووە
زۆر شتی گەورەتر هەن کە بیانکەم
هێشتا پێویستم بە باوکتە کە بە زنویی بمێنێتەوە"

لەسەر کورسییەکەی دانیشت و بە بێباکی وتی

"

هەر بەو پارەیەی کە تۆ بە پیس ناوی ئەبەی باوکتم برد بۆ نەخۆشخانە و چارەم کرد لەسەر بەڵێنەکەم
با کەمێک پشوبدا لە ژێر سایەی من
خۆ خێری لە تۆ نەبینیوە".

دوای ئەوە قاقایەکی لێدا و ئامژەی بە دوو پیاوەکەدا کە من لەگەڵ خۆیان بەرن هەریەکەیان دەستیان لە قۆڵێکم تووندکرد و بەرزیان کردمەوە
تەنیا ئەونە ئەزانم کە بە ڕێگەیا ئەڕۆین.

منیان بردەوە بۆ هەمان ژووری جارەکەی تر و هەڵیاندامە ژوورەوە و بەڵام ئەم جارەیان نەیانبەستمەوە دەرگەکەیان داخست و ڕۆشتن.

.
.
.
.

سەرم زۆر ئازاری هەیە بەهۆی خواردنەوەکەی دوێنێ شەو و زەنگی ئەم مۆبایلەش هەر ناوەستێ.

لەسەر سیسەمەکە هەستام و پشتم بە پشتی سیسەمەکەوە حەساندەوە و لەبەر ئازار دەستم بە چاوەکانمەوە گرتبوو.

مۆبایلەکەم هەڵگرت و سەیرمکرد بۆئەوەی بزانم کێیە بەم بەیانییە زووە.

ئەوە دووبارە باوکم بوو
"ئەبێ چیمکردبێ وا منی بیرکەوتووەتەوە."

هیچ تاقەتی خۆیی و قسە بێماناکانیم نەبوو بەڵام ناچارم وەڵامی بەمەوە دوای هەموو شتێک باوکمە زۆرم لە خۆم کرد.

"ئم بەڵێ باوکە؟"

"دووبارە خواردوتەتەوە؟ لە کوێی ئێستا؟"

"لە ماڵەوەم"

"هەر ئێستا وەرە ماڵەکەم"

دـوو شــەیـتــانەکــە✓Where stories live. Discover now