Part23

1K 270 143
                                    

وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە

کاتێک کە گەڕاینەوە ماڵەکەی جۆنگکووک هێشتا لە ناوەڕاستی دەرگەکە وەستابووم نەمئەزانی کە چی ڕووئەدات وە بیرم لێی نەکردبووەوە.

جۆنگکووک لە دواوەم پەیدابوو و دەستی لەسەر شانم دانا و وتی.

جۆنگکووک:-هیچ خەم نەبێ... هۆسیۆک کاری ئەو پیاوە چارە ئەکا، هیچت بەسەر نایەت.

وەک ئەوەی کە بیرم لێی کردبێتەوە... نا هیچ خەمم نییە چونکە ئەزانم کەوا بە ئاسانی دەست بەردارم نابێت.

تایهیۆنگ:-تۆ پێشتر ژییانی منت ڕزگارکرد... وە ئێستاش قەرزەکە درایەوە.... نامەوێت قەرزاری هیچ کەسێک بم.

دەستیم لەسەر شانم لابرد... وە ویستم بەرەو ئەو ژورە بڕۆمەوە کە پێشتر منیان لەوێ دانابوو.

جۆنگکووک:-بۆ کوێ؟ مەگەر کێ ڕێی پێدایت؟.

تایهیۆنگ:-هەر بۆ ئەو ژورەی کە خۆت پێتدابووم... یان بڵێم کە لەوێ بەندت کردبووم.... ئەوەش پێویستی بە ڕێگەدان نییە.

جۆنگکووک دەستی خستە گیرفانەکانی و زەردەخەنەیکرد وە سەری نزمکردەوە و بەرەو لای من هات هەتا گەشتە بەرامبەرم و لە پێشم وەستا کە تەنیا بۆشاییەکی کەم لە نێوانمان هەبوو...سەری بەرزکردەوە و وتی.

جۆنگکووک:-جوانە... بەدڵمە... لووت بەرزییەکەت وە غرورەکەت هێشتا ماوە.... ئەوەم بە دڵە کە ناتەوێ قەرزار بیت... منیش بە هەمان شێوە، نامەوێ قەرزاری هیچ کەسێک بم گەر قەرزەکە چاکەبێت یان خراپە ئەوە بە زووترین کات ئەیدەمەوە.

زۆۆر بە نامۆیی سەیری ئەکردم و بە هێواشی قسەی ئەکرد دوای ئەوە بۆ چەن ساتێک بێدەنگ بوو و هەر بە بێدەنگی لێی ئەڕوانیم سەیرکردنێکی سەیر... پاشان ڕوویکردە پیاوەکانی و بە دەنگی بەرز وتی.

جۆنگکووک:-لەمڕۆ بە دواوە تایهیۆنگیش وەک من مافی هەیە لەو ماڵە وە هەر قسەیەک کە ئەیکات فەرمانە وە ئەبێ جێبەجێی بکەن وە ڕێزی بگرن.... ئیتر ئەویش یەکێکە لەم ماڵە.... وە هەر ئەمڕۆ ژوورەکەی بەرامبەر ئەوەی منی بۆ ئامادە ئەکەن بە باشترین شێوە وە باشترین و بە نرخترین کەلوپەلەکان بەکار ئەهێنن.... هەرچۆنێک بێت ئەو ئیتر بووە بە پیاوی ئەو کارە وە ژییانی منی ڕزگارکرد بۆیە شایەنی ئەوانەیە.

بڕوام بەوە نەئەکرد کە گوێبیستی بووم چۆن جۆنگکووک ئەو شتانە بۆ من ئەکات؟ چۆن بەو جۆرە گۆڕاوە؟بەڕاستی سەرسامم ئەوکوڕە هەموو شتێکی سەرسام کەرە.

لە کۆتایی قسەکانی سەیریکردم و زەردەخەنەی بۆکردم بەڵام ئەمجارە زەردەخەنەیەکی جیاواز... تەواو جیاواز... زەردەخەنەیەک بەبێ لووت بەرزی بێ خۆ بە گەورەزانی بەبێ پۆز لێدان... زەردەخەنەیەکی تەواو سادە وە لە دڵەوە... من هەستی پێ ئەکەم وە ئەوانە لە چاوەکانی ئەبینم.

دـوو شــەیـتــانەکــە✓Where stories live. Discover now