Part 38

819 217 35
                                    

وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە







Taehyung...

پێ ئەچوو کە مانەوەم لە زیندان بۆ دوو شەو کاریگەری زۆۆری لەسەر دەروونم هەبووبێ دووبارە بە بێ دەنگی لە پەنجەرەی ژورەکەمەوە سەیری دەرەوەم ئەکرد نازانم بۆ چەن ئەبێ کە لێرە وەستاوم بە بێ دەنگی و سەرکردەی دەنگەکان تەنیا دەنگی چرکە چرکی کاتژمێری قەد دیوارەکەیە.

دوای ئەوەی کە هەستم بە درەنگی کاتەکە کرد ڕۆشتمە خوارەوە جۆنگکووکیش لەسەر مێزی نان خواردن دانیشتبوو بە مۆبایلەکەی قسەی ئەکرد.. دیاربوو کە شتەکە گرنگە بە توڕەیی و دەنگی بەرز قسەی ئەکرد..

خەریکی نان خواردن بووم دوای ئەوەی کە دایخستەوە بە تووڕەیی هەستایەوە  کە وای کرد کورسیەکەی بکەوێت و کێشای بەسەر مێزەکەدا...... دەستی خستە قژییەوە و ئاڵۆزی کرد هەناسەیەکی هەڵمژی وتی.

"بە خێرایی نانەکەت بخۆ..کاری زۆۆر هەیە کە بیکەین"

"دووبارە چی بووە؟"

"ئەوەی ڕێگەی بدەی بەسەر ڕێگەکەتدا بڕوا هەر ئەو کەسەش ئەبێ کە دواتر ڕێگەکەت لێ ئەبڕێ "

وەک مەقەست پەنجەکانی ئەدا بە یەکدا و جوڵەی پێ ئەکرد هەندێک لە پیاوەکان کە گوێیان لە دەنگە دەنگەکەبوو هاتنە ژوورەوە و پرسیاریان ئەکرد کە چی ڕوویداوە... دووبارە دەستی پێکردەوە و وتی.

" تی یوون،.. لەبەر خاتری بەرزبوونەوەی پشتی لە ئێمە کردووە ئەو نا پاک دەرچوو "

"تی یوون؟!.. چۆن؟.. لەوە دڵ نیایت"

بەرەو لای ڕۆشتم ئەویش بە توڕەییەوە سەری بادا و وتی.

"ئەو شەوە پیاوێکی کوشت و پۆلیس ئەوی دەستگیر کرد"

"تۆ تەنها فرمانێکمان پێبکە گەورەم... ئەچین ئەیکوژین تەنانەت گەر لە زیندانیش بێت"

یەکێک لە پیاوەکان بە توڕەییەوە وتی و دەفع ببوو.. ڕۆشتمە پێشی و وەڵامیم دایەوە.

"پێویست بەو شتانە ناکا.. من باش تی یوون ئەناسم.. هەرگیز کاری وا ناکا، خیانەت ناکا"

ڕووم کردەوە جۆنگکووک و ئەم ویست ئارامی بکەمەوە و شتەکانی بۆ ڕوون بکەمەوە.

"مەرج نییە ئەوەی چووبێتە زیندان خیانەتکار بێت... منیش دوێنێ لەوێ بووم.، واتە منیش خیانەتکارم بە ڕای تۆ؟ "

دـوو شــەیـتــانەکــە✓Where stories live. Discover now