Part 49

671 194 97
                                    


ژییان هەلێکە
و مردن نزیکە


پاڕانەوە و گریان لەبەری.. ئەوەی ئەو حەزی پێیەتی و هەستی پیاوبوون و خۆبەزلزانی ئەو تێر ئەکات.

"کەواتە لێم بپاڕێوە با پێت بڵێم "

لەوێ ڕۆشتم بێ هیچ شتێک وە نازانم چی کاردانەوەیەکی هەبوو.

ژییانکردن بە تەنیا بۆ کچێکی گەنج و لە گەڕەکێکی هەژار زۆۆر قورسە و دووچاری زۆر قسە ئەبوومەوە بەڵام گرنگیم بە هیچیان نەئەدا.

تەنیا ئەمویست کە براکەم بدۆزمەوە و دەرمانی باوکم پەیا بکەم.

بەڵام کارەکەم بە جۆرێک نەبوو کە بتوانم سودی لێببینم.

ڕۆژ بە ڕۆژ حاڵی خراپتر ئەبوو
ئەو ئیتر دەرمان کاریگەری لەسەر نەبوو
دکتۆرەکان ئەیان وت کە بە زووترین کات پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە ئەگەرنا ئەمرێ.

نازانم ئەو بوێرییەم لە کوێ پەیدا کرد
ڕۆشتم بۆ لای خاوەن کارەکەم و داوای پارەم لەوکرد.

ئاخر هیچ چارەیەکی ترم نەبوو.

ئەو زۆۆر قسەی ناشرینی پێوتم
ژنێکی لووت بەرزبوو لەگەڵ کوڕەکەی و بووکەکەی ئەژییا.

سوکایەتی زۆری پێکردم و بە سواڵکەر و بێڕەوشت بانگی ئەکردم.

"تکایە خانمەکەم.... من زۆر پێویستم بەو پارەیەیە
هەتا مردن کارتان بۆ ئەکەم و پارەکەتان پێئەدەمەوە"

"جا بە کارکردنی تۆ ئێمە چی سودێکمان دەست ئەکەوێ؟!
هەههـ.. چش لەو کارەی کە تۆ ئەیکەیت ئەو دەس و پەنجەیەی تۆ هیچی لێبەر نایا"

لە بەردەم ئاوێنەکە دانیشتبوو و خەریکی خۆڕازاندنەوە بوو
لەبەر ئەوەی چەند میوانێکی گرنگی هاتبوو
ئەیویست لە پێشیان خۆی بنوێنێ.

"گەر جارێکی تر داوای پارە و شتی وا بکەیت ئەوا دەرت ئەکەم.. هەی بێکەڵک"

خەریک بوو گوارەکانی لە گوێ ئەکرد و هەستایەوە و بۆ دواجار سەیری خۆیکرد و بە دەم زەردەخەنەکردنەوە ڕۆشت.

ئەو پارەیەی کە من داوای ئەکەم تەنیا بۆ من زۆرە
گەر نا بۆ ئەوان تەنیا بەشی کاتژمێرێکە.

من زۆر داوام لێکرد و ڕوونمکردەوە کە ژییانی باوکمی لەسەر بەندە بەڵام ئەو هەر گرنگیشی پێنەدا.

بۆ چەند ساتێک خەیاڵی کوشتنی ئەو لە مێشکما هاتووچۆی ئەکرد

بەڵام من کەسێکی ئەوەندەش خراپ نیم.

دـوو شــەیـتــانەکــە✓Where stories live. Discover now