وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە.
چەند ڕۆژێکی کەم بەسەر ئەو ڕوداوانە تێپەڕی تای ئێستا لەلای جیمین دائەنیشێ وە کاتە بەتاڵەکانیشی هەر لەگەڵ ئەوە.
وە یۆنگ زۆربەی کاتەکان ئەڕوا بۆلای بۆ ئەوەی قسەی لەگەڵ بکات وە دەرسە لەدەست چووەکانی بۆ شەرح ئەکات.
هەرچەندە تایهیۆنگ چەندین جار ڕەتی کردووەتەوە بەڵام یۆنگ هەر بەردەوامە لە نزیک بونەوە لە تایهیۆنگ و دوور کەوتنەوە لە جۆنگکووک.
تایهیۆنگ لە کافتریا بە تەنیا دانیشتبوو و خەریکی نانخواردن بوو لە هەمان کات جۆنگکووک و کۆمەڵەکەشی لە کافتریاکە بوون.
یۆنگ قاپە خواردنەکەی خۆی هێناو هاتە لای مێزەکەی تایهیۆنگ وە لە تەنیشتی دانیشت.
کە جۆنگکووک ئەمەی بینی خۆی ڕێک کردەوە و خۆی ئامادە کرد بۆ شەڕ تای بە بەتاڵی سەیری یۆنگی کرد وە بێ هیچ قسەیەک کەمێک دوور کەوتەوە.
یۆنگ ئەمەی لا ناخۆشبوو ئەیزانی کە ئیتر تایهیۆنگ نایەوێت کە تەنانەت وەک هاوڕێیەکیش لێی نزیک بێت وە ئەیزانی هۆکارەکەی جۆنگکووکە.
وەک عینادییەک زیاتر کورسییەکەی خۆی لەوەی تایهیۆنگ نزیک کردەوە تایهیۆنگ سەیری ئەکرد بەو مانایەی کە بڵێ بۆچی وا ئەکات.
یۆنگ:-بۆچی بەو جۆرە خۆتم لێ بە دوور ئەگری؟.
تای:-خۆم لە تۆ بە دوور ناگرم بەڵام هەتا لێم دوور بیت بۆ هەردووکمان باشتر ئەبێت.
یۆنگ:-بۆچی وا ئەکەیت؟.
تایهیۆنگ تەنیا بە بێ وەڵام سەیری پێشی خۆی ئەکرد بۆ چەند ساتێک پاشان هەستایەوە و ڕووی وەرگێڕا بۆ ۆەوەی بڕوات بەڵام یۆنگ دەستی گرت.
یۆنگ:-لەبەر ئەو چەپەڵە وا ئەکەیت؟ هەڕەشەی لێکردوی؟
تایهیۆنگ:-تەنیا تێر بووم...
YOU ARE READING
دـوو شــەیـتــانەکــە✓
Action"خراپەکارەکان لە دایک نابن، بەڵکو دروست دەکرێن" ⚠️هەندێک بەش ناوەڕۆکی ناخهەژێن لەخۆئەگرێت تۆ سەرپشکی لە خوێندنەوەی یان نەخوێندنەوەی⚠️