وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە
دوای شەش مانگ........
زەنگەکە بە بەرزی لێیدا و وایکرد کە لە خەیاڵەکانم بێمە دەرەوە بۆ ژییانی ڕاستی کە لە پشتی ئاسنەکانەوە سەیری دەرەوەم ئەکرد.
"هەمووتان بە دوای یەکا ڕیزبن... ئەوەی کە درەنگ بکەوێت بەشی نامێنێ"
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و هەستامەوە بۆ ئەوەی بەرەو ڕیزەکە بڕۆم کە هەموویان پەلەی ئەوەیان بوو بەشە خواردنەکەیان وەرگرن....
بەڵام ئەوە تەنیا لای ئەمان ناوی خواردنە گەرنا ئاژەڵێکیش بەوە ڕازی نابێت...
ڕێک لەو کاتەی کە لە شوێنەکەم وەستابووم گیلسوو هاتە پێشم و خۆی پیاکێشام لەگەڵ کۆمەڵەکەی.
تەنیا بێزارم وە نامەوێ خۆم لە هیچ شتێک تێوەبگلێنم، کەوتمە دواوەی ڕیزەکەو بە بێ دەنگی وەستابووم تاوەکو ڕیزەکە کۆتایی پێهات.
تەنیا یەک پەتاتەی کردە نێو قاپەکەم وە بە گاڵتەجاڕی سەیری ئەکردم و پێی وتم.
"تۆ تەنیا ئەونەت بەسە"
بێ ئەوەی هیچ مشتومڕێک بکەم قاپەکەم هەڵگرت و ڕۆشتمە سەر یەکێک لە کورسییەکان دانیشتم و قاپەکەم لە پێشم دانا و لێیم ئەڕوانی..
لە ڕاستییا تەنیا خەیاڵم لەسەر قاپەکەبوو و بیر و هۆشم لە شوێنێکی تر، بیرم لە ژییانە وێرانبووەکەم ئەکردەوە چۆن بە دەستی خۆم وێرانم کرد.
ئەوکات ڕاستە کە زۆر هەژاربووم وە ئاواتم بە دەوڵەمەندی ئەخواست بەڵام خێزانێکم هەبوو... بەهۆی چاو چنۆکیم بۆ پارە هەموو شتێکم لەدەستدا باوکم،جێنی،مامە دۆک... هەموو شتێک.
یەکێک کردی بە پەتاتەی نێو قاپەکەمدا و بردی وە لەو کاتەدا پەرداخە ئاوەکەی ڕژاند بە پانتۆڵەکەمدا وای کرد کە لە خەیاڵەکانم بێمە دەرەوە..
ئەوە دووبارە گیلسووبوو... ئەو پیاوێک بوو کە لێرە خۆی بە سەرۆکی زیندانییەکان دائەنا و خۆی بە گەورە ئەزانی وە کۆمەڵەیەکی هەبوو کە بە هەموو جۆرێک پشێویان ئەنایەوە و هەڕەشەیان ئەکرد گەر ئەوەت نەکردایە کە ئەیان ویست..
گیلسوو پیاوێکی هەیکەل گەورەی بە ماسولکەبوو لەگەڵ سمێڵە گەورەکەی، ئەو چاوێکی کوێربوو وە دوو پەنجەی دەستە چەپی لەدەست دابوو.
بە تووڕەیی سەیرمکرد لەبەر ئەو کارەی کە کردی.. ئەویش قاچێکی کردە سەر کورسییەکەم و قۆڵی لەسەر دانا لەکاتێکدا بە پیسی پەتاتەکەی ئەخوارد و ئەوەی ناو دەمی لەگەڵ قسەکردن ئەهاتە دەرەوە.
"بۆچی بەو جۆرە سەیرم ئەکەی؟.. دزیکردن لە دز تاوان نییە، "
پاشان سەیری خوارەوەی کردم و بە شێوەیەکی بەهێز دەستی کرد بە پێکەنین..
"تۆ لە ترسا خۆت تەڕ کردووە... منداڵ؟"
سەرم نزمکردەوە لە تووڕەییم و ئەو شتانەی کە کەوتنە سەر ڕووخسارم بە دەستم سڕیم و ددانەکانم جیڕ کردەوە.
"بڕۆ بەو لاوە"
"هێی... بەو جۆرە قسەم لەگەڵ مەکە بێ مێشک"
بە هەردوو پەنجەی سەری جوڵاندم بۆ لایەکەی تر هەستامەوە و بە بەهێزی پاڵم بە سنگییەوەنا کە وای کرد بکەوێتە سەر زەوییەکە...
قاپە ئاسنەکەم هەڵگرتوو چەماندمەوە کە بەو هۆیەوە نوکەکەی تیژ ببوو کە ئەتتوانی وەک چەقۆیەک سوودی لێ ببینی.
"گەر دزیکردن لە دز تاوان نەبێ،
ئەوا کوشتنی بکوژێکیش تاوان نییە"بەڵام دووبارە پێش ئەوەی کە هیچ شتێک بکەم شتێک بە بەهێزی لە دواوە بەر سەرم کەوت کە وایکرد بەرچاوم ڕەش بێت و بکەومە سەر ئەژنۆکانم.
وە دووبا بە بەهێزی کێشرا بە قاچ و شانم کەوتمە سەر زەوییەکە و بە لەقە ئەیانکێشا بە سکم و سەر سنگما.
"هێێێییی"
دەنگێک بە بەرزی هاواری کرد کە وایکرد بووەستن بۆ ئەو دەنگە... هەموان بێدەنگ ببوون.
سەرم بەرزکردەوە بۆ ئەوەی خاوەنی دەنگەکە ببینم...
کوڕێک لە ناوەڕاست وەستابوو و هەمووان بە دەوری ئەو وەستابوون و سەیری ئەویان ئەکرد.
کوڕێکی گەنج بوو و دەستەکانی کردبووە ناوگیرفانی و سەری بەرزکردبووەوە و زەردەخەنەیەکی لار لەسەر لێوەکانی بوو و چیلکەیەکیش لە بەینی لێوەکانی بوو کە بە ددانەکانی گرتبووی و یاری پێ ئەکرد.
قژی بەسەر ڕووخساریا هاتبووە خوارەوو کە تەنیا بەشێکی ڕووخساری دیاربوو کە برینێکی ستوونی لەسەروو برۆکانییەوە تاوەکوو سەر کوڵمەکانی درێژ ببوەوە.
"ئێوە خەریکن کە بەبێ مین یوونگی چێژ ئەبینن!!!. ههههـ... "
YOU ARE READING
دـوو شــەیـتــانەکــە✓
Action"خراپەکارەکان لە دایک نابن، بەڵکو دروست دەکرێن" ⚠️هەندێک بەش ناوەڕۆکی ناخهەژێن لەخۆئەگرێت تۆ سەرپشکی لە خوێندنەوەی یان نەخوێندنەوەی⚠️