جوان دێڕەکان بخوێننەوە بۆ ئەوەی لە شتەکان تێبگەن
وە کاتەکان لێکبدەنەوە.وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە
لولەی چەکەکەم ئاڕاستەکرد وە میلم هێنایەوە.... چاوەکانم وەک ئەوەبوو کە خوێنی تێدا کۆبووبێتەوە هیچ شتێکی ترم نەئەبینی.
چاوەکانم پڕبوون لە فرمێسک... فرمێسکی خوێناوی... فرمێسکێک کە لە ڕق و تووڕەییەوە سەرچاوەی گرتبوو.
دەستم لەسەر پلەپیتکەکەی تووند کردبوو کاتێک کە لە دوایەوە هۆسیۆک و پیاوێکی تر دەەکەوتن کە هەردووکیان چەکدار بوون.
جۆنگکووک دووبارە زەردەخەنەیەکی یەکلایی بۆ کردم و دەستی خستە گیرفانی پانتۆڵەکەی و بە فیزێکەوە وتی.
جۆنگکووک.. پێش ئەوەی جوڵەیەک بکەی وەک سەگ ئەتتۆپێنن.
تایهیۆنگ:-چۆن توانیت وا لەگەڵ جێنی بکەیت چۆن؟ لێت خۆش نابم.
جۆنگکووک:-من هیچم نەکردووە.... ههههـ... ئەو خۆی بە ڕاکردن هاتە باوەشم... متمانەی پێنەکردی بەڵام متمانەی بە من کرد.... خۆی هەموو شتێکی ویست.
تایهیۆنگ:-لە هەقی خۆم خۆش ئەبم بەڵام هەرگیز هی ئەو نا..... هیچییانت بە سەرەوە ناچێت هەی نا پیاو... ئەبێ باجی هەموو ئەوانە بدەیت کە کردت... بە هۆی تۆوە بووم بە بکووژ بە هۆی تۆوە بووم بە دڕندە بۆ ئەوەی ئازاری خێزانەکەم نەدەیت... بە هۆی تۆوە جێنی نەفرەتی لێئەکردم....تۆ وتت گەر ئەوانە بکەم کو تۆ ئەتەوێ ئەوانە ناکەیت... من هەموو شتێکم بۆ کردیت... سەرەڕای ئەوەش هەموو ئەوانەتکرد کە وتت... باشە بۆچی؟! بۆۆ؟!. بۆ خیانەتت لێکردم؟وە لەو شوێنە جێت هێشتم؟بۆچی لە دواوە لێت دام؟ بۆ ئەوانەتکرد بۆ؟!..
پەنجەم لسەر پلەپیتکەکە داگرت و چاوەکانم داخست
وە گوێم لە دەنگی بەرزی تەقەکەبوو
هەستامەوە لەگەڵ هاوارێکی بەرز
هەموو گیانم بووە بە پارچەیەک لە ئارەق
دووبارە هەمان خەو.بە قوڵی هەناسەم ئەدا
ئەبێ جێنی دووبارە لە ئازاردا بێ؟
ئەوە وا بۆ دوو هەفتە ئەچێێ کە بە هیچ جۆرێک نەمبینیوە و هەواڵی نازانم.نا.... ئەوە بەهۆی ئەوە کە دوێنێ هەتا کاتی خەوتن ژییانی خۆمم بۆ یوونگی باس ئەکرد
وە ئێستاش بەو زەنگەی نانخواردن خەبەرم بوەوە.یونگی:-ئەوەنە بیری لێمەکەوە
باش ئەبێت."باش؟"
YOU ARE READING
دـوو شــەیـتــانەکــە✓
حركة (أكشن)"خراپەکارەکان لە دایک نابن، بەڵکو دروست دەکرێن" ⚠️هەندێک بەش ناوەڕۆکی ناخهەژێن لەخۆئەگرێت تۆ سەرپشکی لە خوێندنەوەی یان نەخوێندنەوەی⚠️