وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە.
دوای مانگێک...
Jungkook....
لە نێو ئۆتۆمبێلەکەم بووم و بەرەو ماڵەوە ئەگەڕامەوە وە شوفێرەکەم لەگەڵم بوو ئۆتۆمبێلەکەی لێئەخوڕی.
سەیری دەرەوەم ئەکرد وە ئەندرێ وەک تارماییەک لە پێشمەوە تێپەڕبوو بە خێرایی ئۆتۆمبێلەکەم پێ وەستاند و هاتمە خوارەوە.
ئەندرێم بینی کە لەوبەری شەقامەکەوە بە تەنیا ئەڕۆشت، بە خێرایی شۆفێرەکەم دابەزاند و پێم وت کە بڕواتەوە و سویچی ئۆتۆمبێلەکەم لێوەرگرت و ڕۆشتم بە دوای ئەندرێیا.
کاتێک چەند هەنگاوێک لە دوای ئەو بووم بە دەنگی بەرز ناویم هێنا، ئەویش بە گرژییەوە ڕووی سوڕاند و بە بینینم دڵ خۆش بوو و زەردەخەنەی بۆ کردم.
"ئۆهـ... ئەندرێ.. دڵ خۆشم کە ئەتبینم، بە نزیکەیی هەفتەیەک ئەبێ کە نەمبینیوی"
"منیش دڵ خۆشم بە بینینت جۆنگکووک"
دەستم. کردەوە نێو گیرفانی پانتۆڵەکەم و بە ڕێکی لە پێشی وەستام بەڵام لەو کاتەیا دەنگی شتێک هات و هەستم کرد کە لە من کەوت.
چەکەکەم لێکەوتە خوارەوە و ئەندرێ بۆ چەند چرکەیەک بە بێدەنگی سەیری کرد و پاشان چەکەکەی هەڵگرتەوە و بە حەزەوە لێی ئەڕوانی و دایە دەستم، منیش وەرمگرت و لە دواوەی کەمەری پانتۆڵەکەمم دانا و لەو کاتەیا لێم پرسی
"ئەزانی تەقە بکەیت؟!"
ئەو سەری بە نەزانین باداو سەیری ئەکردم منیش زەردەخەنەیەکی بە فیزم کرد و لێی نزیک بوومەوە.
"حەز ئەکەیت تاقی بکەیتەوە؟ "
ئەندرێ زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد و بە دڵ خۆشییەکی زۆرەوە وتی بەڵێ.
چاوێکم لێداگرت و وتم
"کەواتە لەگەڵم وەرە "چاوێکم لێداگرت و وتم
"کەواتە لەگەڵم وەرە "دەستیم گرت و بەدوای خۆما بۆ ناو ئۆتۆمبێلەکەم ڕاکێشا و بردم بۆ یەکێک لە باڵەخانەکانم لەگەڵ ئەندرێ ڕۆشتم بۆ باڵەخانەیەکی بەرز کە لە خۆشترین شوێنی شار کڕیبووم هەموو شوێنێکت زۆۆر بە جوانی لێوە دیاربوو...دەریا..ئاسمان.. باڵەخەنەکانی تر.. هەموو شتێک.
YOU ARE READING
دـوو شــەیـتــانەکــە✓
Action"خراپەکارەکان لە دایک نابن، بەڵکو دروست دەکرێن" ⚠️هەندێک بەش ناوەڕۆکی ناخهەژێن لەخۆئەگرێت تۆ سەرپشکی لە خوێندنەوەی یان نەخوێندنەوەی⚠️