Part 14

1.2K 287 130
                                    


وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە

وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.















چەند ساتێک تێپەڕی تای هەر بەو شێوەیە مایەوە تا ئەو کاتەی کە گوێی لە دەنگی پێبوو کە بەرەو ئەو ژوورە ئەهات چاوەڕێی نەکرد کە بزانێ ئەوکەسە کێیە بە خێرایی ڕەشەبا لەو ژورە ڕایکردە دەرەوە.

.
.
.
.

ئەوە هۆسیۆک بوو لەبەر ئەوەی گوێی لەدەنگە دەنگ بوو گەڕایەوە بەڵام کە تایهیۆنگی بینی کە لەو ژوورە بە شڵەژاوی ڕایکردە دەرەوە سەرسوڕماو بوو.




یەکسەر بیرکردنەوەکانی بۆ لای جۆنگکووک ڕۆشت کە ئەبێ تایهیۆنگ شتێکی بەسەر هێنابێت.



تایهیۆنگ بۆ دوور لە ژوورەکە ڕایکرد هۆسیۆکیش بۆ ناوەوەی ژورەکە بۆ لای جۆنگکووک لای گرنگ نەبوو کە ئەو کوڕە بۆ کوێ ئەڕوا تەنیا سەلامەتی جۆنگکووکی لا گرنگبوو.




تایهیۆنگ بەو خێراییەی کە لە توانایدابوو لەوێ دوورکەوتەوە وە بەدوای دەرگەی چونە دەرەوە ئەگەڕا بەڵام شوێنەکە ئەوەنە گەورەبوو و تایهیۆنگیش شڵەژاو، دیار نەبوو ڕێی دەرچوون لە کوێوەیە و بۆ کوێ ئەڕوا.




لەو کاتەی کە تایهیۆنگ لەگەڵ هەناسە قوڵ و ناڕێکەکانی دەرگەکەی دۆزییەوە و بەرەو ئەوێ ڕایکرد و دەرگەکەی کردەوە  ئیتر بیری لەوە ئەکردەوە کە کۆتاییەو ڕزگاریبوو شتێک ڕێگری لێکردو بەرەو دواوە گەڕاندییەوە.



ئەوە جۆنگکووک بوو کە هەستابووەوە و لەگەڵ هۆسیۆک دوای کەوتبوون...  لە دواوە بە خێرایی کردی بە قژی تایهیۆنگا وە بەرەو دواوە ڕایکێشا کە وایلێکرد بکەوێتە سەر زەوییەکە.




تایهیۆنگ بە بینینی جۆنگکووک بەو جۆرە شڵەژا چونکە وای ئەزانی کە جۆنگکووکی کوشتوە و ئیتر هەڵناستێتەوە.




جۆنگکووک خوێن بە دەموچاویا ئەهاتە خوارەوە و وەک ڕاوکەرێک لە تایهیۆنگی ئەڕوانی.

دـوو شــەیـتــانەکــە✓Where stories live. Discover now