وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە
گەڕانەوە بۆ کاتی خۆی.......
(تایهیۆنگ دەستی کرد بە باسکردنی چیرۆکەکەی.. کە چۆن هاتوەتە زیندان..
بۆ یونگی)Taehyungs flash back ~
جۆنگکووک:-ئارامبە... من لێرە ئەڕۆم... وە هەموو شتێک ئەکەم هەتا تۆ لەم زیندانە بهێنمە دەرەوە.
تایهیۆنگ:-تۆ تاکە کەسیت کە ئێستا متمانەی پێبکەم.
تەنیا زەردەخەنەیەکی ئارامی بۆکردم و ئاسنەکانی زیندانەکەی بەردا و دوور کەوتەوە... لەگەڵ پۆلیسەکە لەوێ ڕۆشت.
بە بێ هیوایی لە شوێنی خۆم دانیشتم.. نازانم هۆکار چییە بەڵام زۆۆر هەست بە بێ هیوایی و تەنیایی ئەکەم وەک ئەوەی کۆتا ڕۆژەکانی ژییانم بێت.
قاچەکانم لە باوەش گرت و سەرم لەسەر ئاسنی دەرگەکە حەواندەوە و چاوەکانم داخست.
.
.
.
جۆنگکووک"چیت کرد؟"
هۆسیۆک"پیاوەکە خۆی مردووە... بەڵام قسەم لەگەڵ کوڕەکەی کرد ئەو بە هیچ جۆرێک ڕازی نییە کە لە شکاتەکەی پەشیمان بێتەوە ئەڵێ کە تایهیۆنگ تاوانبارە و ئەبێ کە سزاکەی خۆی وەرگرێ"
لەگەڵ قسەکانی زەردەخەنەیەکم کرد..
لە کاتێکدا کە لەسەر کورسییەکەی خۆم دانیشتبووم و یاریم بە پەرداخە شەرابەکەی دەستم ئەکرد بۆ ئەوەی سارد بێت کە تەنیا دەنگی بەریەک کەوتنی سەهۆڵەکە و پەرداخەکە ئەبیسترا."هەههــ.... پێشنیاری پارەی بۆ بکە.. هیچ دەرگەیەک نییە کە پارە نەیکاتەوە.."
"پێشنیاری دوو ملیۆنم بۆ کرد بەڵام لەوە ناچێت کە ڕازی بــ...".
چاوەکانم داخست و دەنگم بەرزکردەوە
"کەوایە بیکە بە پێنج ملیۆن گەر ئەو کاتیش ڕازی نەبوو ئەوا بە شێوازی خۆمان ڕازی بکە گرنگ نییە کە چۆن ئەوە ئەکەیت تەنیا بیکە"
"باشە... هەر ئێستا"
ڕۆشتە دەرەوە و دەرگەکەشی داخست هەستام لەسەر کورسییەکەم و بەرەو پەنجەرە گەورەکەی پێشم و قومێکم لە شەرابەکەم دا.
" هەرگیز لێت ناگەڕێم کیم - تایهیۆنگ"
.
YOU ARE READING
دـوو شــەیـتــانەکــە✓
Action"خراپەکارەکان لە دایک نابن، بەڵکو دروست دەکرێن" ⚠️هەندێک بەش ناوەڕۆکی ناخهەژێن لەخۆئەگرێت تۆ سەرپشکی لە خوێندنەوەی یان نەخوێندنەوەی⚠️