Part32

1.4K 284 288
                                    


وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە هەی چاو پانی سەر زلی لوت پان
دەی کۆتا پاڕتە ئەتەوێ هێشتا ڤۆتێک نەکەی؟🤨.










دوای ئەوەی کە ئیفادەکەیان لێ وەرگرتم لەگەڵ سەربازێک منیان بردە خوارەوە بۆ ئەوەی کە زیندانیم بکەن.

بەڵام لە پێش دەرگەکە تاسام کاتێک کە بینیم بە دوو پۆلیس جۆنگکووکیان قۆڵبەست کردووە و کەلەپچە لە دەستەکانییەتی و بۆ ئێرەی ئەهێنن.

تایهیۆنگ:-چی ڕووئەدات..... جۆنگکووک چی ڕووئەدات؟!... بۆچی تۆیان هێناوە بۆ ئێرە.

بە سەرسامییەوە هاوارم کرد بەڵام بێ وەڵام مامەوە هیچ وەڵامێکم دەست نەکەوت نە لە جۆنگکووک وە نە لە سەربازەکان.

وە ئەو سەربازەی کە قۆڵی منی گرتبوو ڕێگری لێکردم و منی بەرەو خوارەوە برد جۆنگکووکیش تەنیا بە تووڕەیی سەری داخستبوو و ڕووخساری گرژ کردبوو.

منی لە ژوورێک فڕێدا پاشان دەرگەکەی داخست و ڕۆشت.

ژوورەکە تەنها تەختەیەکی باریک و ساری لێبوو لەگەڵ توالێتێک و هیچی تر وە سەربازێکیش بەبەردەوامی بەوێدا هاتوچۆی ئەکرد بەڵام بۆی نەبوو کە بە هیچ جۆرێک قسە لەگەڵ زیندانییەکان بکات.

لەسەر تەختەکە دانیشتبووم بیرم لەوە ئەکردەوە کە ئەبێ بۆچی جۆنگکووکیان هێنابێت بۆ ئێرە چەنساتێک هەر بەو جۆرە تێپەڕی دەستم بە سەرمەوە گرتبوو و سەرم داخستبوو و ئەنیشکەکانیشم لەسەر ئەژنۆکانم جێگیر کردبوو.

بە خێرایی سەرم بەرزکردەوە لەبەر ئەوەی دەنگی کردنەوەی دەرگە گەورەکە هات.

هەستامەوە و بەرەو ئەوێ ڕۆشتم و شیشی زیندانییەکەم گرت بە دەستەکانم لەوێوە جۆنگکووکم ئەبینی لەگەڵ سەربازێک بوو کە کەلەپچەکەی دەستی لێکردەوە و ئەویکردە ژوورەوە.

جۆنگکووک وتی کە ئۆتۆمبێلەکە هی ئەو بووە و لە پشکنین بۆیان دەرکەوتووە کە مۆڵەتی نییە بۆیە ئەویشیان هێناوەتە ئێرە.

لە هەمان زیندان نەبووین... بەڵام تەنیا بوونی لە لامەوە وای لێئەکردم کە هەست بە پارێزراوی بکەم... هەستم ئەکرد کە پۆڵایەک لە پشتمە.. تەنیا بوونی ئەو لەلامەوە بەسە.

ڕاستە دڵ تەنگ بووم بەوەی کە ئەویش ئێستا لە زیندانە بەڵام هێشتا هۆسیۆک لە دەرەوەیە وە ئەو ئەزانێت کە چی بکات.

هەرچۆنێک بێت دوای هەموو شتێک لەسەر ئەو پارچە تەختە ڕەق و ساردە خەوم لێکەوت... وە دووبارە کابووسم ئەبینی.

دـوو شــەیـتــانەکــە✓Where stories live. Discover now