وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە هەی چاو پان.
دەوروبەری کاتژمێر هەشتی ئێوارەبوو بە تەواوی ڕۆژێکی قورسم هەبوو وە لە هۆڵەکە دانیشتبووم و خەریکی قاوە خواردنەوە بووم.
دوو سێ جار تێڵم بۆ جێنی کرد بەڵام وەڵامی نەبوو... بە هۆی ئەوەی کە تازە گەڕاوەتەوە سەر قاچەکانی خۆی، داوای لێکردم کە بە تەنیا بڕواتە دەرەوە منیش دڵیم نەشکاند... چۆن ئەتوانم دڵی ئەو بشکێنم.
کاتێک کە وەڵامی پەیوەندییەکەی نەیامەوە شتێک بە دڵمدا هات وەک ترسێک.... بەڵام خۆمم هێور ئەکردەوە... ئەو زۆر ئیهمالەو زۆر جار بەو جۆرە وەڵامم ناداتەوە.
شوفێرم لەگەڵ ناردبوو بۆیە پەیوەندیم بە شوفێرەکەوە کرد بەڵام وەڵام نەبوو.
ئەم جارەیان بە تەواوی ترسام... ترس بەس نەبوو بۆ وەسفکردنی هەستەکانم
دوای چەند جارێک پەیوەندی کردن بەڵام کەسیان وەڵامیان نەبوو...
هەموو پیاوەکانم کۆکردەوە کە بە زووترین کات بە دوایاندا بگەڕێن بیدۆزنەوە.
پەیوەندییان پێوە کردمەوە کە شوفێرەکەیان بە کوژراوی دۆزیوەتەوە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی... وە جێنیش لە هیچ شوێنێک نییە.
ئەوە خراپترین هەواڵبوو کە دوای مردنی دایکم بیستبێتم بە تەواوی من لە ناو چووم هێز لە ئەژنۆکانم نەماو ئیتر قاچەکانم توانایان نەمابوو کە هەڵمگرن منیان خستە نێو باوەشی ئەرزەکەوە.
نەم ئەتوانی بڕوا بەوە بکەم کە گوێیەکانم گوێبیستی بوون.
ئەی ئەگەر شتێکیان بەسەر جێنییەکەم هێنا.. ئەی ئەگەر ئازاری بەن... یان... یان خراپتر.. ئەی ئەگەر ئەویشیان کوشتبێت وە لە شوێنێکی تر تەرمەکەیان فڕێدابێت.. هەرگیز.. هەرگیز لە خۆم خۆشنابم گەر شتێکی بەسەر بێت.
بەو هێزەی کە لە جەستەم مابوو بە هەموو ئەو توانایەی کە هەمبوو هاوارم کرد... هاوارێکی ئەوەندە بەرز کە ئیتر ئاساییە لام کە دوای ئەوە دەنگم لەدەست بەم و قوڕگم بدڕێ.
هیچ هێز لە جەستەمدا نەما خەریکبوو ئیتر ببورێمەوە هۆسیۆک هاتە لام و گرتمییەوە و یەخەی کراسەکەمی گرت و ڕایتەکاندم.
هۆسیۆک:-ئارامبەوە.. وەرەوە سەر خۆت.. بۆچی وات لە خۆت کردووە.. چۆن ئەبێ ئاوا زوو بێ هیوابیت... ئەبێ تۆ ئێستا لە هەموان چالاکتربی وە هەوڵبدەیت بیدۆزیتەوە..
تایهیۆنگ:-ئەی ئەگەر شتێکیان بەسەر هێنابێت؟... ئەی ئەگەر نەتوانم بیدۆزمەوە و دووبارە بیبینمەوە چی؟
YOU ARE READING
دـوو شــەیـتــانەکــە✓
Action"خراپەکارەکان لە دایک نابن، بەڵکو دروست دەکرێن" ⚠️هەندێک بەش ناوەڕۆکی ناخهەژێن لەخۆئەگرێت تۆ سەرپشکی لە خوێندنەوەی یان نەخوێندنەوەی⚠️