Part 46

796 205 113
                                    



Taehyung~



گەڕامەوە ماڵەوە
جۆنگکووک لەسەر یەکێک لە قەنەفەکان زۆر بە شکاوی دانیشتوو

هەر وەک ئەوەی جۆنگکووکە دڕ و بەهێزەکەی جاران نەبووبێت
ئەو جۆنگکووکە نەبێت کە لە هیچ ناترسا و هیچ کاتێک ناشکا.

ئەمەیە کە پێی ئەوترێ ئەشق لاوازییە
ئەو پیاوەی کە هیچ شتێک ناتوانێ بیڕوخێنێ ئەشقی ئافرەتێک وای لێئەکات بۆی بچەمێتەوە.

پەرداخێک شەڕابی لەدەست بوو و چەکەکەشی لەسەر زەوییەکە کەوتبوو.

"جۆنگکووک!! تۆ لێرەیت؟"


نە جوڵەیەک نە وەڵامێکی نەبوو
قومێکی تری لە پەرداخەکەیدا بێ ئەوەی سەیرم بکات.

جۆنگکووک:وتت کە نایەیتەوە.

"گەرماوێک ئەکەم و ئەڕۆم بە دوای جێنییا.. کەمێکی تر لە فڕۆکە خانە ئەبێت"

بە پەرۆشییەوە وتم کە لە هەمان کاتدا پێئەکەنیم، سیوچی ئۆتۆمبێلەکەم لەسەر مێزەکە دانا و جۆنگکووکیش زەردەخەیەکی ساردی کرد و شەرابەکەی دەستی بە یەکجاری خواردەوە.

جۆنگکووک:-جوانە... بە دڵمە.

"شتێکت وت؟!"

جۆنگکووک:-منیش دێم بۆ ئەوێ.

"باشە... جێنی بەوە زۆر دڵخۆش ئەبێت"

لەگەڵ جۆنگکووک ڕۆشتین بۆ فڕۆکە خانە لەوێ جێنیم بینی و بە توندی لە باوەشم گرت.

ئەم ویست ئەو هەموو هەستی غەریبی و تەنیاییەم
ئەو هەموو کاتەی بێ ئەویم لە باوەشەکەم دەرکەم و پێی بڵێم چەن گرنگە بۆم.

ئیتر ئەمشەو دڵی ئەویش چاک ئەکەمەوە و وەک پێشترمان لێدێتەوە
دووبارە ئەبمەوە بە برا بە نرخەکەی
شتەکان باش ئەبنەوە.

جۆنگکووکیش جێنی لە باوەشگرت و بە خۆشەویستییەوە سەیری ئەکرد..
دڵنییام ئەویش وەک برای وایە من دڵخۆشبووم بەوە.

لە ڕێگەی گەڕانەوە هیچمان نەوت چوونکە جێنی ماندووبوو و هەر لە باوەشی من بوو و سەری لەسەر شانم بوو.

کات تێپەڕی و نزیک بووینەوە لە یانزەی شەو ئەمویست هەموو شتێک بە جۆنگکووک بڵێم بەڵام دڵنیابووم لەوەی کە زۆر توڕەئەبێت و هەرا ئەنێتەوە.

"دەی جێنیم... هەستە بڕۆ سەرەوە بخەوە، درەنگە تۆ هیلاکیت"

جێنی:-ئەی ئێوە نایەن؟.

دـوو شــەیـتــانەکــە✓Where stories live. Discover now