Part29

995 270 318
                                    

















تایهیۆنگ ئۆتۆمبێلەکەی لەبەردەم کۆشکەکەی جۆنگکووک وەستاند و پاشان هاتە خوارەوە و دەرگەکەی دواوەی کردەوە.

بە هێواشی قۆڵی جۆنگکووکی گرت و دەستی خستە ژێرباڵی بۆ ئەوەی ئازاری پێنەگات وە لە ڕۆشتن یارمەتی بات.

دەستەکەی تریشی لای کەمەری گرت و لە سەیارەکە هێنایە خوارەوە وە یارمەتیدا هەتا گەشتە ژوورەکەی جۆنگکووک.

لەسەر بێدەکەی داینا و جلی ئاسودەی بۆ هێنا وە یارمەتیدا لە گۆڕینی پاشان بەتانییەکەی پیاداو دڵنییابووەوە لەوەی کە هەموو پێداویستییەک لە ژوورەکەی هەیەو پێویستی بە هیچ شتێکی تر نابێت.


دوای ئەوە ڕۆشتە ژوورەکەی خۆی و بێ هیچ شتێک تەنانەت هێشتا پێڵاوەکانی لە پێبوو لەسەر سک خۆی هەڵایە سەر جێگەکەی.

کاتێکی زۆر تێپەڕی بەڵام خەو نەچووە چاوەکانی.... هەر شێوازی پاڵکەوتنەکەی ئەگۆڕی وەک ئەوەی کێشەیەک لە جێگەکەی هەبێت.


ئەو کاتێک لە ماڵە بچووکەکەی خۆیبوو هیچ کاتێک بەو جۆرە نەبووە کە خەو نەچێتە چاوەکانی هەرچەند کە سەرینێکی نەرم و جێگەیەکی باشی نەبوو بەڵام بە ئاسودەیی ئەخەوت.

لەسەر بێدەکەی هەستاو سەرینەکەی فڕێدا
لەناو کانتۆرەکە سەرینێکی نوێی دەرهێنا و بە ماندوویی لەسەر سک پاڵکەوت.

بەڵام دووبارە خەو نەچووە چاوەکانی لەبەر ئەوەی کە خەتای شوێنەکە و جۆری سەرین و جێگەکە نییە... ئەوە بە هۆی ئەو پاڵە پەستۆیەوەیە کە لەسەر دڵی و مێشکی هەیە.


هەموو ئەو کەسانەی کە ئازاری داون و هەموو کارە خراپەکانی وەک ئەوەیە کە دەس بنەنە گەردەنی و بیانەوێت بیخنکێن.... قسەکانی جێنی و بیرکردنەوە لە مامە دۆک.... هەموو ئەوانە بە یەکجاری خەریکە مێشکی ئەخۆن.





دەنگی لە پڕی دەرگەکە لە خەییاڵەکانی هێنایە دەرەوە لەگەڵ هاوارێک کە بێ ویستی خۆی لە لێوەکانی دەرچوو و وتی.



تایهیۆنگ:-من دڕندە نییم.....


بە پەشۆکاوی سەیری ئەو کەسەی کرد کە هاتە ژوورەکەی بەم کاتەی شەوە.


وە ئەوەی بینی جێنی بوو لە نێوەندی دەرگەکە وەستابوو و بە تێنەگەشتنەوە سەیری تایهۆنگی ئەکرد و درز لە نێوان برۆکانی دروست ببوو بەو دیمەنەی براکەی.



کە هەموو گیانی ئارەقەیە و لەسەر زەوییەکە پاڵکەوتووە کە تیشێرتێکی قۆڵ کورتی سادە و بێجامەیەکی ڕەشی لە پێ بوو.



دـوو شــەیـتــانەکــە✓Where stories live. Discover now