Part 3

2.5K 555 285
                                    



وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە.







بە هێواشی هەستامە سەرپێ و پشتم لێی کرد بۆ ئەوەی لەوێ بڕۆمە دەرەوە
تایهیۆنگ بە توڕەیی ناوی هێنام و وتی.

"بە نەفرەتبی جۆنگکووک.. بۆچی دووبارە گەڕایتەوە؟! بۆچی ئەتەوێ پەڕەکانی ڕابردوو هەڵدەیتەوە؟!"

بێ ئەوەی سەیریبکەم وەڵامم دایەوە.

"ئەبێ باجی هەموو کارەکانت بدەی
باجی یەکە بە یەکەیان... وەک ئەوەی بەڵێنم پێدابوی"

بە ئازار و ناڕەحەتییەوە هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و وتی.

" بەڵام من باجەکەیم دا...
ئێمە باجی ئەوانەمان دا کە کردمان
ئیتر بەس نییە؟"

پێکەنینێکی بەدەنگم کرد و بە لا چاو سەیرم ئەکرد
ئەویش تەنیا بە بێدەنگی سەیری ئەکردم
ئەو بێدەنگە وەک هەمیشە، بێدەنگییەکەی من شێت ئەکا

"لە ئێستاوە حەزم بەو دیمەنانەیە کە لەبەر ئازار لێم ئەپاڕێیتەوە.. واهــ چەن بە چێژ ئەبێ"

بە ئازارەوە سەری باداو وتی" بۆچی وا ئەکەیت جۆنگکووک؟!"

"واهـ بێ تاوان.. پێویست ناکات بترسی چونکە من باسی ئازاری جەستەت ناکەم... دەرونت ئەشێوێنم"

سەیری چاوەکانی ئەکردم بۆ ئەوەی تێبگا
منیش هەموو دڵ و مێشکم لای تۆڵەکردنەوەبوو
تۆڵەی ئەوکاتانەی باوکم سوکایەتی پێکردم.. تۆڵەی ئەوەی هەموو کەسە ئازیزەکانم ئەویان هەڵبژارد
تۆڵەی ئەو هەموو ساڵەی لە تەنیایی بەسەرم برد.

ئەبێ ئەویش باجی هەموو ئەوانە بداتەوە.

دەرگەکەم کردەوە بۆ ئەوەی بڕۆم
ئەوم لەوێ لە تەنیایی جێهێشت... هەر بەو جۆرەی لەسەر زەوییەکە کەوتبوو
بەو هەموو پرسیارەی لە مێشکی هەبوو.

گوێم لە دەنگی بوو لە دواوە هاواری ناومی ئەکرد.

لە کۆگاکە هاتمەدەرەوە و تی یوون دەرگەکەی داخست

ڕووم لە تی یوون کرد و پێم وت کە ئەبێ تەواوی زانیارییەکانم لەسەر تایهیۆنگ بۆ بدۆزێتەوە لە کوێ ئەژی چی کارێک ئەکا ئەم ماوەیە بە چییەوە خەریک بووە.. هەموو شتێک لەسەر خۆی و خێزانەکەشی.

من چومە سەرەوە بۆ ئەوەی گەرماوێک بکەم.. بۆنی جلەکانم زۆر بێزاری کردبووم
خوێنی مەیوو مەی مادە ئارەق..
پێویستم بە پشوویەکی باشە

ئیتر کە تایهیۆنگیش هەیە ئاسودەترم
خەریک بوو لەبیری بکەم
بەڵام دنیا بچوکە و پڕە لە سوپڕایز
تازە بە یارییە دێرینەکەم شادبوومەوە
ناهێڵم هەر وا بە ئاسانی لێم بڕوا.

Taes pov.

من بە جۆنگکووک سەرسامم
چۆن دوای ئەو هەموو ماوەیە؟! چۆن دوات پێنج ساڵ هێشتا دوای تۆڵەیەکی مناڵانە کەوتووە؟!

بۆ مەگەر ژییانی ئێمە یارییە بۆ ئەو!
پێشتریش هەر وابوو
هەموو شتێکی بە یاری و گاڵتە وەرئەگرت بەڵام ئیتر ئەو گۆڕاوە و گاڵتەو یارییەکانی مەترسیدار بوون.

لە پێش چاوەکانم پیاوێکی کوشت تەنانەت بێ ئەوەی موچوڕکە بە لەشیابێت.

وە ئێستاش منی لێرە بەند کردووە
تەنیا خوا ئەزانێ بەتەمای چییە و چی لە مێشکیا داناوە.

ئەگەر یارییەکانی درێژە بکێشێ چی؟!
من کە لە خۆم ناترسم
بەڵام ئەی باوکم؟! ئەی تاوە خوشکەکەم؟ ئەوان پێویستیان بە منە.

ئەگەر من دوابکەوم کێ دەرمانەکان بە باوکم بدا؟! ئەی ئەگەر باوکم شتێکی لێهات؟! من بەرگەی ئەوانە ناگرم
بەرگەی لەدەست دانێکی تر ناگرم.

"جۆنگکووک تکایە تۆ لەوێیت؟! گوێت لە دەنگمە"

بە دەنگی بەرز هاوارم کرد بەڵام هیچ وەڵامێک نەبوو.

باوکم پێویستی بە دەرمانەکانییەتی ئەگەر نا حاڵی لەوە خراپتر ئەبێ.

"جۆنگکووک تکایە ئەگەر گوێت لێمە وەڵامم بدەوە... ئەوە یاری نییە حاڵی باوکم خراپە... جۆنگکووک"

زۆر بە بەهێزی هاوارم کرد
هەستم بە ئازاری گەروم ئەکرد بەڵام هیچ دەنگێک نەبوو.

ئەم ویست خۆم بکەمەوە بەڵام جوڵەکردنیش ئەستەم بوو
تا ئەوەی گوێم لە دەنگی پێی یەکێک بوو
کە بەرەو لای من هەنگاوی ئەنا.

بینەری پارتی داهاتووش بە دوو پارتم پێکەوە داناوە.









بیسەری ئەم چیرۆکە جوانەشبن مە چەناڵ بە دەنگی خۆم

بە ڕای من پێویستە هەموو کچێک گوێبیستی ئەم چیرۆکە جوانەبێت.. پێش هاوسەرگیری یاخوود هاوسەرگیری کردبێت.
بە هیوای سوود بۆ هەموو لایەک 🦋❤️

دـوو شــەیـتــانەکــە✓Where stories live. Discover now