وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە
"سەیرکە چیم لەلایە؟"
بە زەردەخەنەیەکی بە فیزەوە وتی و ئەوەی دەستی نیشانی ئەوەی بەرامبەریدا.
؛ئەو فلاشە چییە؟؛
بە تێنەگەشتنەوە پرسیاری کرد کاتێک فلاشەکەی لەوەی بەرامبەری وەرگرت.
"ئەوە ڤیدیۆکانی جییۆن جۆنگکووکە.. ئیتر تۆڵەی خۆمان لەو خوێڕییە ئەکەینەوە... ئەکەوێتە ژێر دەستی ئێمە"
دوای گوێبیست بوونی ئەوانە زەردەخەنەی بۆ قسەکانی کرد لەبەر ئەوەی بە دڵی بوو پاشان لێی پرسی.
؛بەتەمای چی لەو ڤیدیۆیانە بکەی؟ چۆن بەکاری ئەهێنی؟؛
" کەمێک مێشکت بەکار بهێنە هههه ئەبێ بە چی هۆکارێک لەگەڵ خۆم بیهێنم بۆ ئێرە.... بێ گومان لەگەڵ فلاشی سیمینارەکە ئەیگۆڕمەوە..."
؛وای لە تۆ وای... تۆش کەم نیت... سبەی لەبری سیمینار ڤیدیۆ ئابڕوبەرەکانی جیۆن جۆنگکووک لە تەواوی مەکتەبەکە پەخش ئەکرێ.... لێدەوە هههه؛.
ئەو دووە هەردووکیان بە دڵ خۆشییەوە ستایشی پلانەکەیان ئەکرد وە فلاشی سیمینارەکەی کردە گیرفانی و لە جێی ئەوە فلاشەکەی خۆی دانا پاشان بە پێکەنینەوە لەوێ ڕۆشتن بە وریاییەوە دەرگەکەیان لە دوای خۆیان داخست بۆ ئەوەی کەس بەوە نەزانێت.
.
.
.
.خەریکە لە کۆتایی ئەم ساڵی خوێندن نزیک ئەبینەوە دوای ئەو هەموو کێشە و شەڕنانەوەیە خەریکە ئەمساڵیش تەواو ئەبێت.
پێش ئەوەی ساڵ کۆتایی بێت بەڕێوەبەری قوتابخانەکە سیمینارێکمان بۆ پێشکەش ئەکات وە مامۆستاکەم داوای لێکردم کە من ئەو سیمینارە پێشکەش بکەم.
کەمێک بە پەرۆشم لەبەر ئەوەی سیمینارێکی زۆۆر گەورەیە تەواوی قوتابییەکانی مەکتەب وە مامۆستاکان و موشریفی مەکتەبەکە و بەڕێوەبەر و خاوەنی قوتابخانەکەش ئامادە دەبن ئەبێ بە شێوەیەکی گونجاو پێشکەشی بکەم و خۆم بسەلمێنم.
YOU ARE READING
دـوو شــەیـتــانەکــە✓
Action"خراپەکارەکان لە دایک نابن، بەڵکو دروست دەکرێن" ⚠️هەندێک بەش ناوەڕۆکی ناخهەژێن لەخۆئەگرێت تۆ سەرپشکی لە خوێندنەوەی یان نەخوێندنەوەی⚠️