Part 18

1.1K 274 121
                                    


وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە

وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.




پیاوەکانی جۆنگکووک دەستیانکرد بە تەقەکردن وە ئەوانیش بە هەمان شێوە... هەمووان ڕایان ئەکرد بۆ شوێنێکی پارێزراو بۆ پاراستنی ژییانی خۆیان تەنیا من بووم کە هێشتا شۆک بووم وە لە شوێنی خۆم وەستابووم.

تا ئەو کاتەی کە هەستم بە ئازارێکی زۆر کرد... وە هەستم بە تەڕبوون و بۆنی خوێن ئەکرد.

فیشەکێکم بەرکەوتبوو... لای خوارەوەی سکم بەلای ڕاستدا.. کاتێک کە سەیرمکرد وەک ڕووبارێک خوێنی لێئەهات.

بە بەهێزی هەردوو دەستم لەسەر برینەکەدانا ئازار و بروسکەی تیژی ئەکرد... ئەونە ئازاری هەبوو کە بیری بردمەوە کە من ئێستا لە کوێم.

هەر لە شوێنی خۆم وەستابووم و کەوتمە سەر ئەژنۆکانم... وەک شتێک بڵێیت کە هەموو یادگارییەکانم بە یەک جاری هاتوونەتەوە ناو مێشکم و لێئەدرێنەوە هەر لە منداڵیمەوە تاوەکو ئێستا... تاوەکو ئەو شوێنەی کە لێی وەستاوم.

منداڵیم کە بەبێ هیچ نازێک بەڕێمکرد... هەرزەکاریم کە قورسترین قۆناغی ژییانم بوو و بۆ پارووە نانێک ڕامئەکرد هیچ کارێکی خراپم قبووڵ نەئەکرد.

وە ئێستاش.... ئێستاش کە لەو کارانە تێوەگلاوم کە هەرگیز بە مێشکمدا نەدەهات ڕۆژێک لە ڕۆژان بیبینم.

هەموو شتێک وەک ڤیدیۆیەک لەپێش چاوەکانم لێئەدرانەوە.... وەک ئەوەی هەموو ئەو گیانانەی کە کێشاومن هەموو ئەو ڕووحانەی کە دزیومن بە یەک جاری دەستیان نابێتە گەردەنم و بیانەوێت تۆڵەی خۆیان بکەنەوە.

هیچ هۆکارێکم نەبوو بۆ ژییان هەر لەوێ چاوەڕێبووم کە بە فیشەکێکی تر بمپێکن یان هەر ئەو فیشەکە بەر شوێنێکی مەترسیدار کەوتبێت وە کۆتاییم پێبهێنێت.... هەموو ئەوەی کە ئەمەوێت مردنە.


چاوەکانم داخستبوو و لەسەر زەوییەکە کەوتبووم... ئیتر چاوەڕێبووم هەموو شتێک کۆتایی پێبێت... کۆتاییەک کە من زەرەرمەند نەبم تا ئەوکاتەی هەستمکرد کە یەکێک قۆڵی گرتم و بەرزی کردمەوە.

دـوو شــەیـتــانەکــە✓Where stories live. Discover now