Part 48

776 206 104
                                    





لە نێوان من و تۆدا دووری هاوار دەکات
یـادی قسـە جـوانەکانت من ئازاد نـاکات.








Jennie's flash back~




























بەیانییەکەی کە چاوەکانم کردووە
خۆر بە تەواوی دەرکەوتبوو و هەستم بە گەرم بوونی کوڵمەم ئەکرد.

هەستم بە سەر ئێشەیەکی زۆر بەهێز ئەکرد.. چاوەکانم هەڵئاوسابوون و گران ببوون بۆ کردنەوە.

تای هێشتا نەگەڕاوەتەوە؟ بۆچی جۆنگکووک دوێنێ شەو وایکرد؟

ئاخر من خەیاڵی زۆر گەورەم بۆ خۆمان ئەکرد.

زۆر لەوێ لەو بەردەرگەیە مامەوە و چاوەڕێی ئەوە بووم کە جۆنگکووک بێتەدەرەوە و بڵێ هەڵەم کرد.

بڵێ دوێنێ زۆرم خواردبوەوە و ئاگاداری خۆم نەبووم... لە کۆتاییا ئەوە ڕوویدا
جۆنگکووک هات.. بەڵام نەک وەک ئەوەی کە چاوەڕێبووم.

گوێم لە دەنگی جۆنگکووک بوو کە لە ناوەوەی خانووەکە قسەی ئەکرد و بەرەو دەرەوە ئەهات.

هەستامەوە و جلەکانم ڕێک خستەوە
دەرگەکەی کردەوە لە کاتێکدا کە قسەی بۆ ئەو پیاوەی دواوەی ئەکرد.

بەڵام بە بینینی من لە پڕ لە قسەکردن وەستا و سەرسام بوو.. چەن ساتێک لە بێدەنگی تێپەڕی تا ئەوەی جۆنگکووک برۆکانی هێنایەوە یەک و وتی

"ئەوە تۆ هێشتا لێرەیت؟!"

بە دەستەکانم خۆم لە ئامێزگرتبوو و لێی نزیک کەوتمەوە و بە حوزنێکەوە وتم.

"ئەی بۆ کوێ بڕۆم؟! مەگەر بێجگە لێرە شوێنێکم هەیە؟! "

جۆنگکووک بە ناو بانگی پیاوەکەی دواوەی کرد و دەستی بە قسەکردن کرد بۆی لە کاتێکدا سەیری منی ئەکرد.

"وا دیارە ئەم خاتوونە باش سەری لێتێکچووە.. تێی بگەیەنە کە ئێرە خانەی بێسەرپەرشتان نییە.. هەر کەسێک شوێنی مانەوەی نەبوو خۆی پیابکات"

بە گرژی و توڕەییەوە وتی.. پاشان دەستی نایە سەرشانم و بە زەردەخەنەوە وتی.

ببورە ئێرە دەزگای خێرخوازی نییە
وە ناونیشانەکەشی پێنازانم بۆیە لێرە بڕۆ.

"بۆ کوێ بڕۆم؟! ئیتر تایهیۆنگیش نییە! تۆ چیت لەوکرد جۆن؟ ئەو لە کوێیە"

دـوو شــەیـتــانەکــە✓Where stories live. Discover now