Part28

1K 280 292
                                    











وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە












ماوەی چوار ڕۆژ ئەبێ کە لە نەخۆشخانە خەوتووم... سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بە ئاگا هاتم لەبەر ئەوەی کە برینەکەم زۆۆر قورس بوو و فیشەکەکە ڕێک لە سەروو دڵم بوو.

هیچ کات ئاوا بە بێ جووڵە لە شوێنێک نەبووم یان بۆ ماوەیەکی ئاوا درێژ لە ماڵەوە نەبووم ئەو بارودۆخە زۆۆر بێزاری ئەکردم بۆیە داوام لە هۆسیۆک کرد کە بمباتە دەرەوە و گەر تەنیا بۆ پیاسەیەکی کورتیش بێت بەڕاستی بێزار بووم.

جۆنگکووک:-دەی خۆ هەر ئاوا لێرە ناوەستین؟ بڕۆ خواردنەوەیەکی گەرمم بۆ بهێنە بیخۆمەوە... لە بەیانییەوە شتێکی گەرم لە قوڕگم نەچووەتە خوارەوە.

هۆسیۆک:-ئەهها.. باشە لێرە دابنیشە ئێستا بۆت ئەهێنم.

جۆنگکووک:-دانانیشم.... بێزاربووم لە پاڵدانەوە و دانیشتن...

ویستی کە دامنیشێنێت بەڵام قۆڵم لە دەستەکانی دەرهێنا .. بەڕاستی بێزاربووم لە دانیشتن.

هۆسیۆک:-باشە.. لەم ناوە دوور مەکەوە ئێستا دێمەوە.

جۆنگکووک:-مناڵ نیم هۆسیۆک.... مناڵ نیم... ون نابم... دەی بڕۆ.

کەمێک بەو ناوەیا پیاسەم ئەکرد و بە هێواشی لەبەر برینەکەم وە ئەو بۆڕییەشم بە دەسەوەبوو و هاتوچۆم پێ ئەکرد لەگەڵ خۆمدا کە موغەزيیەکەی پێوە هەڵواسرابوو.

هەستم بە دەستێک کرد کە لەسەر شانم دانرا وام هەستکرد کە هۆسیۆک بێت بەڵام کاتێک کە لامکردەوە بۆ بینینی شۆک بووم بە جوانی ئەو مانگەی لە پێشم وەستابوو.

ئەندرێ:-واوو..... ڕێکەوتێکی سەیرە.. دڵخۆشبووم بە دووبارە بینینەوەت...

جۆنگکووک:-دنیایەکی بچوکە.....

ئەندرێ:-بەڵێ... زۆریش بچووکە.... من تازە هاتووم وە تۆم ناسی و دووبارە بینیمیتەوە..

لەسەرەوە تا خوارەوە سەیری هەموو جەستەی کردم و دەستی کرد بە پێکەنین و دەستی بە دەمییەوە گرتبوو.

جۆنگکووک:-چییە کچێ؟ شتێکی کۆمیدی هەیە؟




جلی نەخۆشخانەم لەبەر بوو کە بە تەواوی وەک جلی منداڵ وابوو و گوڵی تێدابوو وە دەسم پێچرابوو و دەستەکەی ترم کانۆلای پێوەبوو.... بەڕاستی کۆمیدی دەرئەکەوتم.




ئەندرێ:-بەڕاستی کۆمیدی دەرئەکەویت.... ئەو پیاوەی کە بە بیستنی ناوی چوار دەورەکەی ئەترسن ئێستا لە نەخۆشخانە بریندارە و وەک منداڵێک دەرئەکەوێ.

دـوو شــەیـتــانەکــە✓Where stories live. Discover now