وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە.
مامۆستا زۆۆر لە هەڵسوکەوتەکانی جۆنگکووک توڕە و بێزاربوو بەڵام نەیئەتوانی کە هیچ شتێک بکا چونکە گەر بە بەڕێوەبەری قوتابخانەکەشی بووتایە ئەوا هیچ شتێک نەئەگۆڕا لەبەر ئەوەی باوکی جۆنگکووک خاوەنی قوتابخانەکەیە.
مامۆستا تەنیا بە بێزاری سەری بۆ جوڵاند کە زانی هیچ سودێکی نییە ڕووی لە قوتابییەکان کرد و لە کاری خۆی بەردەوام بوو.
"بە هەر حاڵ ئەمڕۆ قوتابییەکی نوێمان بۆ هاتووە با سەرەتا ئەو بێت وە خۆی بناسێنێت....... وەرە کوڕم"
دەستی بۆ دەرگەکە ڕاکێشا و قوتابییە نوێیەکە هاتە ژورەوە.
"هیوادارم ساڵێکی باشمان هەبێت پێکەوە و بێ کێشە بەڕێی بکەین.."
دەستی لەسەر شانی دانا دوای ئەوەی کە قوتابییە نوێیەکەی بە هاوپۆلەکانی ناساند، پاشان داوای لە جۆنگکووک کردکە ڕێگە بدات لە لایەوە دابنیشێت چونکە تازە هاتووە و هیچ جێیەکی تری بەتاڵی لێنییە.
بەڵام جۆنگکووک هەر بەو جۆرە ڕاهاتووە کە بە تەنها دابنیشێت... چەند جارێک داوای لەو کچە کردووە کە بە دڵییەتی کە لەلایەوە دابنیشێت بەڵام مۆ یۆنگ بەردەوام ڕەتی ئەکاتەوە، بۆیە نەیئەویست جگە لەو کەسیتر لەو شوێنە دابنیشێت.
تای بە بێ دەنگی بەرەو لای جۆنگکووک ڕۆشت کە ئەو شوێنەبوو مامۆستاکەی پێشنیاری بۆکردووە جۆنگکووک سات بە سات توڕەییەکەی زیاتر ئەبوو.
YOU ARE READING
دـوو شــەیـتــانەکــە✓
Action"خراپەکارەکان لە دایک نابن، بەڵکو دروست دەکرێن" ⚠️هەندێک بەش ناوەڕۆکی ناخهەژێن لەخۆئەگرێت تۆ سەرپشکی لە خوێندنەوەی یان نەخوێندنەوەی⚠️