Part 34

896 250 235
                                    



وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە.







.

.

"ئێوە خەریکن کە بەبێ مین یوونگی چێژ ئەبینن!!!. ههههـ... "

بە چاوە کزەکانی سەیرێکی چواردەوری کرد و چاوەکانی لەسەر گیلسوو گیرکرد پاشان بەرەو ئێمە هات
ڕێک لە پێشی من وەستا.

بە بێ هەستییەوە سەیری ئەکردم و منیش لەسەر دەستەکانم خۆم گرتبوو خۆی چەماندەوە و دەستی بۆ ڕاگرتم..

کەمێک وەستام پاشان ئاماژەی بۆکردم و منیش دەستیم گرت و هەڵی ساندمەوە و ملی کراسەکەی بۆ چاک کردم.

دەستێکی لەسەر شانم دانا و لە پێشمەوە تێپەڕبوو تا گەشتە بەرامبەر گیلسوو... گیلسووش بە گرژیی و توڕەییەوە لێی ئەڕوانی.

لەو کاتە کۆمەڵێک پۆلیس هاتنە ژوورەوە و بڵاوەیان بە دەستەکان کرد و هەندێکیان چوونەوە ژووری خۆیان و هەندێکیشیان دەستگیر کران و سزادران کە منیش یەکێک بووم لەوانە.

سەرەڕای ئەوەی کە لێدانم خواردبوو بەڵام وەک هەموو جارێک شەڕەکە بە ملی مندا هێنرا و سزای ژووری تاکە کەسییان بەسەر دام بۆ 24 کاتژمێر وە نازانم گیلسوو و ئەوانیتر
وە ئەو کوڕە چییان بەسەر هات....

.

.

.

هەموو شتێک بێدەنگ بوو تەواو بێدەنگ... بێدەنگ و خامۆش وە تاریک وەکو ژییانی من...

تاکە شتێک کە گوێبیستی بووم دەنگی هەناسە سارد و ناڕێکەکانی خۆم بوو لەگەڵ بەرزی لێدانی دڵم.

هەموو شتێک ڕەش بوو هەموو شتێک بێ ڕەنگ بوو بە جۆرێک کەوا هەستم ئەکرد ئیتر بیناییم لەدەستداوە.

لە هەمان کاتدا ئەو بار و دۆخە کاری لەسەر دەرونیشم هەبوو... بە جۆرێک شێوابوو کە وا هەستم ئەکرد گەر لێرە دەرم نەهێنن ئەوا لە ماوەیەکی کورتدا ئەخنکێم.

ئەمکێشا بە دەرگا ئاسنەکەێ ژوورەکە
بۆ ئەوەی یەکێک بە هانام بێت لە کاتێکدا هاوارم ئەکرد لەگەڵ هەناسە ناڕێکەکانم... هەستم ئەکرد ژوورەکە دێتەوە یەک و لەو تاریکییە ئەخنکێم... ئیتر هەناسەم تا ئەهات گرانتر ئەبوو.

"یەکێک بێتە ئێرە..... لە بێ هەناسەیی ئەمرم... ئەو تاریکییە ئەم خنکێنێت تکایە.... من لێرە ئەمرم"

توانام نەما و پشتم نا بە دەرگەکەیا و کەوتمە سەر زەوییەکە."ژییانم جەهنەمە... ڕقم لێتە جۆنگکووک"

دـوو شــەیـتــانەکــە✓Where stories live. Discover now