Part47

691 193 82
                                    




(گەر سەد ساڵ ئاشقیبیت و لێت دووربێ
وەک ئەوە بە ئازار نییە کە
ئاشقیبیت و ئاشقت نەبێ)


دەسەکانم بەرزکردەوە و کەوتمە سەر چۆک.. چەکەکەی هەر بە ئاڕاستەی منبوو
خۆی دانەواند و بە دەستە بەتاڵەکەی خەریکی پشکنینی جانتاکە بوو.

چاوەکانی لەسەر جانتاکە لابرد و سەری بەرزکردەوە و بە خەندەیەکی قێزەوەن سەیریکردم و کیسەیەکی پێچراوی لە جانتاکە دەرهێناو نیشانی دام.

"واوو.. کۆکاین... ئەزانی سزای ئەمە چەندە؟! "

بێ وەڵام بووم، ئاخر چی بڵێم؟. چاوەکانم هێندە کرابوونەوە و حەپەساوبووم چاوم وشک ببوو و لە ترووکان وەستابوو.

ئەمە بوو کارە گرنگەکەی جۆنگکووک؟ گەربمزانیایە دووبارە ئەو ماددانەن هەرگیز یارمەتیم نەئەیا.

کەمێکی تر ناوەوەی جانتاکەی پشکنی و فلاشێکی دەرهێنا.

"ئەمە چی تیایە؟!"

سەرم بە نەزانی جوڵاند

گێژ ببووم وەک ئەوەی لەم دنیایە نەبم.
هیچ هەستم بە خۆم نەئەکرد
هەستم ئەکرد کە مێشکم پەرش و بڵاوە.

"گەمژەیت؟ یان من بە گەمژە تێگەشتوویت؟"

بێ وەڵام بووم.

"خەریکی بەم جانتایەوە سەربان بە سەربان ڕائەکەیت و ئەڵێیت نازانم چی تیایە؟"

پۆلیسەکانی تر هاتن

من چیم بەسەر دێت؟ زیندان؟
چەن؟ هەموو تەمەنم؟

جۆنگکووک ئەتوانێت یارمەتیم بات؟

ئەوان چەند قسەیەکیان کرد کە من تێنەگەشتم بەهۆی ئەوەی داڵغەم لای ئەوان نەبوو.

تەنیا هەستم کرد یەکێکیان بەرەو لای من هات و بە تووندی قۆڵی سوڕاندم بۆ دواوە.
زۆۆر بە ئازار بوو.
لە دواوە کەلەپچەی کردم و دەستی نایە ژێرباڵم و بە جۆرێک ڕایتەکانم و بەرزیکردمەوە وەک ئەوەی بییەوێ قۆڵم دەربهێنێ.

بەرەو ئۆتۆمبێلێ پۆلیسەکان ڕۆشتین
منیان سەرخست و دوو پۆلیسیش لەملاولام.

.

.

.
.
.
.

شتەکان زۆر سەیرن کە ڕوو ئەدەن.
من نامەوێ بە هیچ جۆرێک گومان لە جۆنگکووک بکەم بەڵام هەموو شتەکان لە یەک خاڵدا کۆئەبنەوە.

دـوو شــەیـتــانەکــە✓Where stories live. Discover now