Part 13

1.2K 292 75
                                    




وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە.

وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.













جۆنگکووک:-کوڕە من کاری تۆ لێرە تەواو ئەکەم.

جۆنگکووک بە توڕەیی بتڵی مەشروبەکانی کێشا بە زەوییەکەدا و پاشان بە خێرایی بەرەو تای ڕۆشت.

بۆکسێکی لە تایهیۆنگیا و ئەویش هەمان شتی کردەوە وە جۆنگکووک دووبارە لێییایەوە و دەستیان کرد بە شەڕ کردن.

بەردەوام دوا بە دوای یەک لە یەکتریان ئەیا تای شوشەیەکی مەشرووبی لە سەریی جۆنگکووکدا شکاند.

جۆنگکووکیش سەری تای کێشا بە دەرگەی دووکانەکەیا و پەنجەرەکە شکا دووبارە یەخەی تای گرت و بەشی سەرەوەی جەستەی کردە سەر مێزەکە چەقۆیەکی لێدەرهێنا و خستییە سەر دەماری ملی.

جۆنگکووک:-دەی دەی با ببینم ئێستا کێ ئەتوانێ ڕزگارت بکات؟ کێ ئەتوانێ لە ژێر دەستم دەرت بهێنێت؟..

تایهیۆنگ:-دوورکەوە ئەی شێت.... تۆ مێشکت لە دەست داوە.

جۆنگکووک:-ئیتر ئێرە قوتابخانە نییە هەتا لە پشتی مۆیۆنگ خۆت بشارییەوە هەر ئەم شەو کۆتاییت پێ ئەهێنم.

چەقۆکەی زیاتر لە ملی تایهیۆنگ چەقاند کە وایکرد پێستەکەی ببڕێ و خوێنی لێبێت وە زەردەخەنە لەسەر لێوەکانی بوو و تایهیۆنگیش ناڵەی ئازاری ئەکرد.

لەو کاتەدا پیاوێکی کەمێک بەتەمەن هاتە ژوورەوە و بە خێرایی پاڵی بە جۆنگکووکەوەنا و کەوتە سەر زەوییەکە وە بێ لەدەست دانی کات پەلاماری چەقۆکەی دەستییا و لێی وەرگرت.

تایهیۆنگ کەوتە سەر زەوییەکە و بە قورسی هەناسەی ئەیا ئەو پیاوەش گەشتەلای وە یارمەتی ئەیا و هەوڵی ئەیا کە خوێنەکەی بوەستێنێتەوە.

جۆنگکووک:-تۆ کێی هەتا بتوانی بەو شێوەیە مامەڵەم لەگەڵ بکەی؟

جۆنگکووک بە توڕەییەوە هەستایەوە و بەرەو ڕووی ئەو پیاوە ڕۆشت بەڵام کە تایهیۆنگی بینی لەو حاڵە خراپە زۆۆر شڵەژا و ترسا.

دـوو شــەیـتــانەکــە✓Where stories live. Discover now