Part 39

993 230 230
                                    

وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە.




کۆمێنتەکانتان لە نێوان دێڕەکان جێبهێڵن.


جۆنگکوون"ئمممم.. لەوانەیە ڕاست بکەیت.. وایە... بەڵام ببورە تەنیا ئەتوانم سەیرت بکەم کە ئەمریت..لەوە زیاتر چی بکەم تی یوون؟ "

جۆنگکووک لە تی یوون نزیک بووەوە و دەمی چەکەکەی بە کراسەکەی تی یوون سڕی لە کاتێکدا کە بە دراماتیکی قسەی ئەکرد و خەمی درۆی دروست ئەکرد.

تی یوون ترسا بوو و سەیری دەستی جۆنگکووکی ئەکرد.. زۆر ترسا بوو نزیک بوومەوە و ویستم کە قسە بکەم بۆ ئەوەی کە جۆنگکووک وازی لێ بهێنێت چونکە بەڕاستی من متمانەم بەو هەبوو..

بەڵام پێش ئەوەی کە لێوم لێک بکەمە دەنگی تەقەکە تاساندمی... لە شوێنی خۆم ڕەق بووم.

هەموو ئەوەی کە کردم.. هەموو ئەو کاردانەوەیەی کە بۆ ئەو بێ ویژدانییەی جۆنگکووک هەمبوو ئەوەبوو کە بە چاوە کراوەکانم و بە تاساوی سەیری جەستە مردووەکەی تی یوون بکەم کە جۆنگکووک بە فیشەکێک سەری پژاندبوو و خوێنەکەشی بڵاو ببووەوە.

وە نەبێ کە ئەم دیمەنانە بۆ من تازە بێت یان خۆم هیچ کاتێک نەمکردبێ... بەڵام هەرچۆنێک بێ تی یوون کەسێکی ڕاستگۆ و بە وەفابوو بۆ جۆنگکووک لەوە دڵنیابووم کە جۆنگکووکی خۆش ئەوەێ و هیچ کاتێک خیانەتی لێ ناکات.. ئەو کەسێکی دڵ سۆز بوو شایەنی ئەوە نەبوو.

هێشتا سەیری جەستەکەیم ئەکرد کە جۆنگکووک لەولا هاواری کرد.

"چی ئەکەی؟ خێرا وەرە پێش ئەوەی پۆلیس بێت؟"

لەگەڵ قسەکەی ئەو کۆمەڵێک پۆلیس بە خێرایی ئەهاتنە سەرەوە... بەرەو لای جۆنگکووک ڕامکرد و لەگەڵ ئەو پێکەوە بازماندا و سەربان بە سەربان ڕامان ئەکرد و تەقەمان ئەکرد و شەڕمان لەگەڵ پۆلیسەکان ئەکرد.

 بەرەو لای جۆنگکووک ڕامکرد و لەگەڵ ئەو پێکەوە بازماندا و سەربان بە سەربان ڕامان ئەکرد و تەقەمان ئەکرد و شەڕمان لەگەڵ پۆلیسەکان ئەکرد

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
دـوو شــەیـتــانەکــە✓Where stories live. Discover now