Part 54

745 203 204
                                    

وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە




خۆشەویستی تەنیا بۆ ئاشقەکان نییە
هەیە لە پێناو هاوڕێکەی ئەمرێ.












"هۆکارێکم پێبڵێ.. تەنیا یەک هۆکار
بۆچی واتکرد؟ من متمانەم پێکردی
جێنی تەنیا تۆی خۆشویست.. بۆ واتکرد؟"

"من کە هۆکارێکم ناوێ..."

"لەبەر ئەو کچە کردت؟ لەبەر ئەو وات لە ئێمە کرد؟"

"وەڵامبدەوە شتێک بڵێ"

"گەر ئەوت خۆشئەویست تەنیا پێت وتبام.. وەک چۆن لەبەر تۆ مۆیۆنگم بەجێهێت بۆ تۆ... بە هەمان شێوەش دەسبەرداری ئەو ئەبووم بۆت"

"تۆ وازت لە مۆیۆنگ نەهێنا بۆ من،
تۆ ویستت من لەسەر ڕێی خۆتان لابدەی"

"هاهــ...تۆ هێستا لەوێیا مایتەوە؟"

"ڕابردوو هەمیشە بە دوامانەوەیە"

"ئەبێ باجی ئەوە بدەی...
کە کردت"

بە دەستە کەلەپچەکراوەکانی بەرەولای ئەو ئامێرانە ڕۆشت کە دکتۆرەکان بۆ نەشتەرگەری بەکاری ئەهێنن
بەدوای شتێکدا ئەگەڕا کە بە کەڵکی بێت.

چەقۆیەکی نووک تیژی هەڵبژارد و لە جۆنگکووک نزیک بووەوە
بەڵام بۆ جۆنگکووک هەر وەک ئەوەبوو کە نە بای بینیبێ نە باران.

چەقۆکەی بەرزکردەوە و بە هەموو هێزی بەرەو سنگی جۆنگکووک بردی
ئەویش بە دەستەکانی دەمی مقەستەکەی گرت و ڕێگری لێکرد.

لەبەر ئەوەی دەستەکانی کەلەپچەبوو هێزی کەمتر بوو.

ئەو کاتەی کە تایهیۆنگ هاتە ژوورەوە هۆسیۆک ئەوی بینی
دوای کەوت و بە دوایا هاتە ژوورەوە.

هەر کە بەو جۆرە بینی پەلاماریدا و لە جۆنگکووکی دوورخستەوە
بە تووندی باوەشی لێدابوو و لە نێوان قۆڵەکانی قفڵیکرد و لە جۆنگکووکی دوورخستەوە.

"بوەستە تای... خەریکی چیت؟ بوەستە"

"وازملێبێنە هۆسیۆک
وازملێبێنە با کۆتایی بەو ناپیاوە بهێنم"

"وەرەوە سەر خۆت ئەیکوژیت"

تایهیۆنگ هەر بەرهەڵستی ئەکرد و پاڵی ئەنا بە دەنگە نوساوەکەی ئەیقیژاند کە بە ئەستەم دەنگی دەرئەهات.

دـوو شــەیـتــانەکــە✓Where stories live. Discover now