وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە
ئەو پیاوە هەڵدرا و سەری کێشای بە جامی ئۆتۆمبێلەکەدا.... شکاو خوێنی پیا ئەهاتە خوارەوە....وە دووبارە پیاوەکە بە بەهێزی کێشای بە زەوییەکەدا و تەقڵەی دا.
شۆک ببووم بەوەی کە ڕوویداوە چاوەکانم کرابووەوە و سەیری ڕێگەکەم ئەکرد.... چەن ساتێک بەو جۆرە تێپەڕی.
تا ئەوەی جۆنگکووک بە خێرایی پشتێنی سەلامەتییەکەی لێکردەوەو دابەزی.
جۆنگکووک:-ئەوە چی بوو بەم کاتە کوڕە...
خێرا بە دوای ئەودا پشتێنی سەلامەتییەکەم لێکردەوە و دابەزیم.. جۆنگکووک لەلای سەری پیاوەکە وەستابوو و دەستی لەسەر دەماری ملی دانابوو کە هەموو جەستەی خوێن بوو.
تایهیۆنگ:-چییە؟ مردووە؟!!.
جۆنگکووک هەناسەیەکی دایەوە و سەری بەرزکردەوە و سەیری چواردەوری کرد و چاوەکانی لەسەر سووچێک وەستاند و بە بێهیوایی سەیری ئەو گۆشەیەی ئەکرد.
پاشان سەری بە بەڵێ جوڵاند.جۆنگکووک:-مردووە.
سەیری هەمان شوێنمکرد کە ئەو سەیری ئەکرد کامێرای چاودێریم بینی.
تایهیۆنگ:-من چیم بەسەردێ؟.. ئەچمە زیندان؟!!...
جۆنگکوون دەستی لەسەر ئەژنۆی بوو و سەیری تەرمەکەی ئەکرد... لێوی بردە ناوەوە و هەستایە سەر پێ.
جۆنگکووک:-نازانم.... پێموابێ.
تایهیۆنگ:-واتە چی پێم وابێ؟ ناکرێ... من ناچمە زیندان... ئەڕۆین و ئەو گرتەیەمان دەس ئەکەوێ و لەناوی ئەبەین... وە وەک هەموو جارێک تەرمەکەش لە ناو ئەبەین.
جۆنگکووک:-ناکرێ.
تایهیۆنگ:-واتە چی ناکرێ؟!!... هیچ ناکەیت وە لێ ئەگەڕێی بمکەنە زیندان؟!.
جۆنگکوون:-بۆ ئێستا بەڵێ.
بە بێ هیوایی سەیری جۆنگکووکم کرد و هەناسەیەکم دایەوە وەک گاڵتە جاڕییەک وە لێی دوور کەوتمەوە و سەرم بە نەخێر جوڵاند.
تایهیۆنگ:-نەئەبوو هەر لە سەرەتاوە متمانەت پێ بکەم... نەئەبوو..
جۆنگکووک لێم نزیک بووەوە و ویستی دەستم لێبدات کاتێک ڕووخساری گرژ کردبوو و قسەی کرد.
YOU ARE READING
دـوو شــەیـتــانەکــە✓
Action"خراپەکارەکان لە دایک نابن، بەڵکو دروست دەکرێن" ⚠️هەندێک بەش ناوەڕۆکی ناخهەژێن لەخۆئەگرێت تۆ سەرپشکی لە خوێندنەوەی یان نەخوێندنەوەی⚠️