Part 21

1K 291 57
                                    








وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە







لە کەلاوەیەکدا ڕێم ئەکرد و بەدوای شتێک ئەگەڕام یان جوانتر بڵێم بەدوای کەسێک ئەگەڕام و شوێنی کەوتبووم...

بە چوار دەوری خۆمدا ئەسوڕامەوە پاشان پیاوێکی بەتەمەنم بینی کە لە دوری من وەستابوو بە بەرزی ناویم هێنا"مامە؟!... مامە دۆک..! "

ئەویش تەنیا لە پێشم وەستابوو بێ ئەوەی جوڵەبکات یان ڕووی وەرگێڕێت و لابکاتەوە بۆ بینینم.

دووبارە بە بەرزی ناویم هێنایەوە و بەرەو لای ئەو ڕامکرد... گەشتمە لای ئەو کە لە لێواری کەلاوەکو وەستابوو دەستم نایە سەر شانی و سەیری ئەوم ئەکرد بەڵام ئەو سەیری نەکردم و لە شتێکی تری ئەڕوانی.

"مامە؟!!... چی ئەکەیت لێرە؟.. بۆ بەو جۆرە وەستاوی... سەیری چی ئەکەیت؟!! چی لەوێ هەیە."

بە شڵەژاوی پرسیارم لێکرد لەبەر ئەوەی ئەو شوێنەی کە ئەو بەو جۆرە بە تاسەوە لێی ئەڕوانی هیچیتر نەبوو چگە لە دارستانێکی گڕ گرتوو بەڵام ئەو زۆۆر بە واق وڕماوی سەیری ئەکرد.

بەڵام من هیچ شتێکم نەبینی... پێم وت کە دوور بکەوینەوە لەوێ چونکە ئەگەر هەیە گەرمی و پریشکی ئەو ئاگرە ئازارمان پێبگەیەنێت.

دۆک:-تۆ لە ئاستی زۆۆر شت کوێر بووی وە نایان بینیت..... بە جوانی لە ئاگرەکە بڕوانە.

دەستێکی کردە سەر شانم وە بە دەستەکەی تری ئاماژەی بۆ بەشێکی دارستانە گڕگرتووەکە ئەکرد کە چاوەکانیشی لە هەمان بەشی ئەڕوانی.

بە شڵەژاوی سەیری چاوەکانی مامم ئەکرد کە لە چی بەشێک ئەڕوانێ پاشان سەیری ئەو شوێنەمکرد کە بە دەستەکانی ئاماژەی بۆ کردبوو.

کاتێک کە سەیری ئەو شوێنەمکرد وە ئەوەم بینی هەستێکی نامۆ لەمن دروست بوو هەنگاوێک گەڕامەوە دواوە وە شڵەژاوبووم.... برۆکانم تێک ئاڵابوو ن وە درز لە نێوان برۆکانم درووست بوون بە بینی ئەوە هەستێکی سەیرم هەبوو ترس شڵەژان... بە تەواوی سەیر و نامۆبووم کە ناتوانم لێکدانەوەی بۆ بکەم.

چۆنگکووک لە ناوەڕاستی ئاگرەکەبوو وە کۆشکێکی گەورەی سووتاو لە دواوەی هەبوو.... وە لە چواردەوری پارە و ئاڵتوون ڕژابوو..... زۆر بە ترسناکی لە منی ئەڕوانی و زەردەخەنەی بۆ ئەکردم...

جلەکانی گڕی گرتبوو وە ئەسووتا بەڵام دیاربوو کە ئەوە ئازار بەو ناگەیەنێت.... بە شێوەیەک پیس کە بەتەواوی وەک شەیتانێک وابوو پێئەکەنی و بە چاوە تیژەکانی و بە چەپەڵی لێی ئەڕوانیم.

وە چوار دەوری پڕبوو لە سەگ..... سەگی ڕەش...کە دەمیان بە ئاسن پێچرابوو و نەیان ئەتوانی بووەڕن بە ترسەوە لە مامەمم پرسی کە ئەوە چییە...بە ترس و شڵەژاوی لە مامەمم ئەڕوانی ئەو هەر لەسەر سروشتی خۆیبوو وە سەیری ناوەڕاستی ئاگرەکەی ئەکرد.

ڕووی خۆی سوڕاند بۆ دواوەی دووبارە ئاماژەی بە بەشێکی تر کرد و وتی سەیری خێزانەکەت بکە... لەوێ....

دووبارە بە شڵەژاویی و نەزانی سەیری ئەو بەشەم ئەکرد کە ئاماژی بۆ ئەکات وە زۆۆر بە پەرۆش بووم بۆ ئەوەی بزانم کە چی لێیە.

کاتێک کە سەیری ئەو بەشەم کرد... خێزانەکەی خۆمم لەوێ بینی... خانوویەکی کۆن کە زیاتر لە کەلاوەیەک ئەچێ نەوەک لە ماڵ... بەڵام ئاسودەبووم بە بینینی.

بۆنێکی خۆش و کەشێکی ئاسودەی هەبوو لە دەوروبەری خانووەکە گوڵ و گوڵزار هەبوو وە دایکم لەوێبوو... ئەمویست کە بە ڕاکردن بۆ باوەشی بڕۆم بەڵام نەمئەتوانی.

لە دواوی ئەویش خوشکەکەم هەبوو کە لەگەڵ باوکم پێکەوە وەستابوون.. هەردووکیان زۆۆر لەشساغ دیاربوون باوکم وە خوشکەکەشم لەسەر پێیەکانی خۆیان وەستابوون.



پاشان دوو گورگی پێنیشاندام کە لەبەرامبەر یەک وەستابوون بە توڕەیی وە ویستی شەڕکردنیان هەبوو.



"ئەمانە!!....ئەمانە چین مامە؟! چی لێرە ڕووئەدا؟ بۆ ئەمانەن نیشان ئەیەیت؟!.... من تێناگەم کە ئەتەوێت چیم تێبگەیەنی."

دۆک"ئەوانەی کە ئێستا بینیت ژییانی تۆن..... وە ئەو گورگانەش ناخی تۆن.... ئێستا دوو گورگ لە ناخت شەڕ ئەکەن وە بەربوونەتە گیانی یەکتر یەکێک لەوان بۆ خراپە هانت ئەدا وە ئەویتریان بۆ باشە...... ".

بە بێ دەنگی گوێم بۆ قسەکانی گرتبوو دوای کەمێک لە بێدەنگی بە زانخوازییەوە پرسیارم لێکرد کاتێک درز لە نێوان برۆکانم درووست ببوو.





" باشە.... کام!..کام لەو دووە براوە ئەبن؟!!... "


مامم لێم هاتە پێشەوە و دەستی لەسەر شانەکانم دانا وە وتی.

"ئەوە سەردەکەوێت کە خواردنی پێدەدەیت و بەهێزی دەکەیت"(چەن کەس تێگەشت؟)

"بە وریایی هەڵسوکەوت بکە وە ئاگاداری ئەوەبە کە هەوڵ ئەیەی خواردنی کامەیان بەدەست بهێنیت"

پاشان سەیری دەستەکانمی کرد... منیش دەستەکانی خۆمم بەرزکردەوە بۆ ئەوەی لێیبڕوانم... بەڵام هەمووی خوێنبوو.

دەستەکانم!!...دەستەکانم نووقمی خوێن ببوون وە خوێنی لێ ئەچۆڕا.. سەرم بەرزکردەوە بۆ ئەوەی مامم ببینم بەڵام مامم نەبوو.

بە ناوی ئەو هاوارم ئەکرد و لە چوار دەوری خۆمم ئەڕوانی بەڵام مامم نەبوو ئیتر ئەو نەبوو.... ئەو خوێنەی دەستم هەتا ئەهات زیاتر ئەبوو.

بە بەردەوامی هاوارم ئەکرد(نا.. نا... نابێ.. نا.... ئەمەم.. ناوێ)

نەمئەزانی کە چی بکەم بۆ پاک بوونەوەی خوێنەکە... وەک شێتێک هاوارم ئەکرد بەڵام هیچ شتێک.. ئاوێک... نەبوو هەتا دەستم پاک بکەمەوە.... کەوتمە سەر چۆکم و لەسەر زەوییەکە لەگەڵ هاواراکانم خوێنەکەی دەستمم بە زەوییەکە پاک ئەکردەوە

دـوو شــەیـتــانەکــە✓Where stories live. Discover now