Part27

1K 272 158
                                    

وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە

















لە ناوەڕاستی بازاڕەکەدا بە دوایدا ڕامئەکرد  بە خێرایی ئەویش  شارەزاییانە ڕایئەکرد و ئەو کەلوپەلانەی کە ئەهاتە پێشی بۆمنی هەڵئەدا بۆ ئەوەی نەتوانم بە دوایدا ڕاکەم.





بەڵام هەر ئەبێ تۆڵەی جێنێ و جۆنگکووکی لێبکەوە لە کۆتاییدا بەهۆی ئەوەوە جێنی ئەزانێت کە خەریکی چی کارێکم وە ئەزانێت بە پارەی ئەو کارە نەشتەرگەری بۆکراوە و ئێستا ئەتوانێ قاچەکانی بڕوات.





ئەو ئێستا نەفرەت لە من ئەکات وە نایەوێت قسەم لەگەڵ بکات تەنانەت نایەوێت ڕووخساریشم ببینێت.





بەڵام من بۆ دڵ خۆشی ئەوان ئەوەم کرد لەبەر ئەوان هەموو شتێکم قبووڵکرد و بەسەر قورسییەکانی ژییاندا زاڵبووم لەبەر ئەوان بەوە ڕازی بووم وە ئێستا نەفرەتم لێ ئەکات لەبەر ئەوەی بە پارەیەکی پیس نەشتەر گەریم بۆ کردووە.






کەمێک لە قەرەباڵەغییەکە دوور کەوتینەوە و ئەو بە خێرایی سەر سەیارەیەک کەوت نەم ئەویست ونی بکەم بەڵام هیچ ئۆتۆمبێلێک لەو ناوە نەبوو.






بە دەورو خولی خۆمدا ئەسوڕامەوە بۆ ئەوەی بە شتێک دوای بکەوم و لێم ون نەبێت.






لە کۆتاییدا کچێکم بینی کە بە ماتۆڕێکەوە هات و کەمێک لەولاتر وەستاو لە ماتۆڕەکەی هاتە خوارەوە.








پێش ئەوەی کە بە تەواوی بێتە خوارەوە بە خێرایی جوڵەم کرد و پاڵم پێوەنا وە ماتۆڕەکەم برد.





تایهیۆنگ:-ببوورە...زۆۆر بە پەلەم هەوڵ... ئەدەم کە بۆت بگێڕمەوە...







بە دەنگی بەرز وتم و لەوێ دوور
کەوتمەوە گوێم لە هاوارەکانی ئەویش بوو کە لە دواوەم قسەی پێ ئەوتم.




"ئاههـ... ئا... تۆ گەمژەی شێتی چیت؟ ئەوە چی ئەکەیت؟!!..... "



بەڵام هیچ گوێم پێی نەداو بەدوای ئەو پیاوەیا ڕامئەکرد... ئێستە هەموو سەرنجم لای ئەوە... تەنیا لای ئەو.. ئەبێ تۆڵەی ئەوانەی لێبکەمەوە.




لەو کاتەی کە بە ماتۆڕەکەوە دوای کەوتبووم ئەویش زۆر بە خێرایی شوفێری ئەکرد منیش بە جۆرێک خێرابووم کە پێشی خۆمم نەئەبینی.

دـوو شــەیـتــانەکــە✓Where stories live. Discover now