Part 30

1K 266 174
                                    




وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە.




تایهیۆنگ لەگەڵ جێنی ڕۆشت بۆ فڕۆکە خانە....  پارەی خانووە کۆنەکەیانی کردە زەرفێکەوە و بە جێنیدا لەبەر ئەوەی جێنی بە بەکارهێنانی پارەکانی تایهیۆنگ ڕازی نەبوو وە تایهیۆنگ خانووەکەی باوکی فرۆشت بۆ ئەوەی بە دەستی بەتاڵ نەڕوات.

جێنی:-دەی ئەوەنە خۆت بێتاقەت مەکە... پشووی هاوین ئەگەڕێمەوە... هەروەها خەمی پارەشت نەبێت لەوێ کارێک ئەدۆزمەوە و خۆم بەڕێوە ئەبەم.

تایهیۆنگ:-باشە... ئەزانم ئەتوانی ئاگاداری خۆت بیت وە خۆت بەڕێوەببەی.... تەنیا باش ئاگاداری تەندروستیت بە...

جێنی:-باشە بەڵێنبێ باش ئاگاداری خۆم ئەبم... دەی تەنیا کەمێک پێبکەنە.....

تایهیۆنگ:-هەتا ئێستا لێم دوور نەبوویت.... کەی ئەونە گەورەبوویت کە بە تەنیا گەشت بکەی؟!!... لەبەر چاوی من تۆ هێشتا منداڵیت نازانم کاتێک لە من دووریت ئەبێ چیبکەم.... ئاهههــ دەی بڕۆ بڕۆ ئیتر درەنگە.

باوەشێکی کورتیان لەیەکتر داو جێنی بە ڕێڕەوەکەدا ڕۆشت و سەر فڕۆکەکە کەوت تایهیۆن هەر لەوێ مایەوە و سەیری ئەکرد هەتا بە تەواوی لەپێش چاوەکانی ون بوو.

.

.

.

.

.

سەرەتا ڕۆشتم بۆ فرۆشگایەکی ماتۆڕ لەوێ هەموو جۆرە ماتۆڕێکی لێبوو وە باشترین جۆرەکانیان نیشاندام.

ئەمویست کە هەمان جۆر و هەمان ماتۆڕی بۆ بەرمەوە بەڵام تاکە شتێک کە لە خەیاڵەکانما مابوو ڕەنگی ماتۆڕەکەبوو و هیچی تر.

سەیری هەموو ماتۆڕە ڕەشەکانم. کرد وە گرانبەهاترین و نوێترین ماتۆڕ کە هەموو مواسەفاتەکانی لەگەڵ کچێکی گەنج ئەگونجا... بەدڵمبوو و هەڵم بژارد.

ڕێک لە هەمان شوێن چاوەڕێم ئەکرد کە دوێنێ شەو پاڵمنا و ماتۆڕەکەم لێی وەرگرت....بەو هیوایەی کە دووبارە بە ئێرەدا تێپەڕبێت وە بیناسمەوە.

ماوەیەکی زۆر لەوێ لەسەر پێیەکانم چاوەڕێبووم... هەرکچێک کە بەوێدا تێپەڕ ئەبوو لە نووکی پێیەوە تا تەوقی سەری سەرنجمئەدا و لێیم ئەڕوانی.

ئەوانەی ئەوێ زۆر بە نامۆیی سەیریان ئەکردم وەک ئەوەی بۆ کارێکی هەڵە هاتبم.

کچێک سەرنجی ڕاکێشام کە لە تەکسییەک هاتە خوارەوە کە زۆر لەو کچە ئەچوو زیاتر لێی وردبوومەوە و سەرنجمدا دڵنییام کە ئەوە هەمان کچ بوو.

دـوو شــەیـتــانەکــە✓Where stories live. Discover now