وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە.
Jungkook....
پەرداخێک شەراب بە دەستمەوە بوو و دەستەکەی تریشم لە گیرفانی پانتۆڵەکەم بوو و گفتوگۆی کارەکانمم ئەکرد پیاوەکانم کەمێک دوور لە من وەستابوون و چاودێرییان ئەکردم یەکێک بە توندی قۆڵی گرتم و کەمێک ڕایکێشام.
سەرسامبووم بە هەڵسوکەوتەکەی ڕووم سوڕاند بۆ ئەوەی کە بیبینم ئەوە ئەندرێ بوو...
زۆر سەرنج ڕاکێش دەرئەکەوت درێسێکی ڕەشی لەبەر بوو هەتا سەر چۆکەکانی هاتبوو وە قژەکانی کردبوەوە و بەسەر شانەکانیا هاتبووە خوارەوە ئەو ڕەشییەی کە بۆ دەوری چاوەکانی کردبووی وایکردبوو کە چاوە کاڵەکانی جوانتر دەربکەوێ.
ئەندرێ"ئەوە تۆیت؟ خۆشحاڵم کە یەکێک ئەبینم کە بیناسم... وەرە لەگەڵم"
بە زەردەخەنەیەکی سەرنجڕاکێش وتی و دەستی گرتم و بەدوای خۆی ڕایکێشام.یەکێک لە پیاوەکانم بانگی کردم "گەورەم" وە هات بەرەو لای من دەستم بەرزکردەوە وەک ئاماژەیەک بۆ بێدەنگ بوونی وە بەدوایدا ڕۆشتم.
ئەو ڕۆشت بۆ باڵکۆنەکە و منیش بەدوایدا...
ئەندرێ"ئەوە تۆیت پیاوی گەورە.... پێم خۆشە کە لێرە ئەوبینم بەڕاستی لێرە لەم شوێنە گەورەیە هەستم بە تەنهایی ئەکرد.. "
جۆنگکووک"تۆ لێرە کەسی تر ناناسیت؟ باشە کە هیچ کەس ناناسی چی ئەکەیت لێرە؟ "
ئەندرێ"نەخێێرر، هیچ کەسێک ناناسم تەنیا تۆ،..... وە ئەمە ئاهەنگی قوتابخانەکەی منە ئەسڵەن تۆ چی کارێکت هەیە لێرە؟ تۆ مامۆستایت؟ هیچ لەوە ناچیت"
جۆنگکووک"ههههه نەخێر مامۆستا نیم... من خاوەنی ئەم ڕێکخراوەم.. لە چی قۆناغێکیت؟ "
ئەندرێ"لە قۆناغی کۆتایی... کەواتە تۆ بازرگانی؟ یان مافیایت؟ پیاوی لوت بەرز "
سەرم داخست و جگەرەیەکم داگیرساند و قومێکی قوڵم هەڵمژی... لەو کاتەی کە دووکەڵەکەیم کردە دەرەوە سەرم بەرزکردەوە و وتم.
" هەر کامیان بم چی جیاوازییەک یان چ گرنگییەکی هەیە؟ گرنگ ئەوەیە کە من دەسەڵات دارم وە دەوڵەمەندم هەموو ئەم ناوچەیە لەژێر دەستی من دایە"
ئەندرێ وەک منداڵێکی ترساو ڕەفتاری ئەکرد و کەمێک لێوی هێنابووە دەرەوە.
"بێگومان جیاوازی هەیە... من کەسە خراپەکانم خۆش ناوێت ها"
زلەیەکی سوکی کێشا بە شانما و پاشان پێکەنی... پێکەنینێکی نازدار و بە ناز و مەکر... منیش بۆ جوانییەکەی ئەو زەردەخەنەم کرد.
YOU ARE READING
دـوو شــەیـتــانەکــە✓
Action"خراپەکارەکان لە دایک نابن، بەڵکو دروست دەکرێن" ⚠️هەندێک بەش ناوەڕۆکی ناخهەژێن لەخۆئەگرێت تۆ سەرپشکی لە خوێندنەوەی یان نەخوێندنەوەی⚠️