Part 57

793 206 68
                                    

وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە.








ئەو برینەی ناتکوژێ بەهێزت ئەکا








سەرم ئازاری زۆر زۆربوو
بێهێزبووم چاوەکانم ئازاری هەبوو بەهۆی ڕووناکییەکەوە
بەڵان نەمئەتوانی بیکەمەوە تەنیا چاوەکانم گرژکرد بۆ ئەوەی لە تینی ڕوناکییەکە کەم بێتەوە.

یەکێک دەستی گرتم، بە هەردوو دەستی
بیرم بۆ جێنی ئەچوو
بۆ ئەو؟ ناتوانم شتەکان بە باشی بهێنمەوە خەیاڵم.

ناتوانم بیرم بێتەوە بۆ کۆتا جار چیبوو وە ئێستا من لە کوێم.

سەرەتا وا بیرمئەکردەوە لە ماڵەوە خەوتووم و جێنی دەستەکانی گرتووم.

بەڵام نا ئەوە خەونبوو کە ئەوم بینی
ئەو مردووە

"تایهیۆنگ تۆ باشی؟ بە ئاگا هاتی؟!"

دەنگی کوڕێک بوو
چاوەکانم بە کزی کردەوە
هەموو شتێک تەڵخبوو لە پێش چاوم نەمئەتوانی بە باشی شتەکان ببینم.

یەکەم شت کە بینیم ڕوخساری یونگی بوو کە بە پەشۆکاوی لێی ئەڕوانیم
چەند جارێک بانگی کردم و جەستەی جوڵاندم.

"من بانگی دکتۆر ئەکەم"

دوای ئەوەی لەوە دڵنیابوەوە کە بە ئاگام بە خێرایی ڕۆشتە دەرەوە و دورکەوتەوە
گوێم لە هاوارەکانی بوو کە بانگی دکتۆری ئەکرد.

شتەکانم بە باشی بیرکەوتەوە
لای دەستشۆرەکە هەوڵی کوشتنیان دام
وام هەستکرد کە ئەمرم.

چۆنبوو کە هێشتا لە ژییاندام؟
من گیلسوو و ئەو پیاوەم کوشت لەبەر ئەوەی وامهەست کرد کە ئەمرم.

.

.

نیوە دانیشتوو و نیوە پاڵکەتوو بووم
دکتۆرەکە خەریکی پشکنینکردن بوو بۆم
چەن شتێکی سادەی پرسی.

دوای ئەوە بە یونگی وت کە لە مەترسی دەرچووە و باشە
وە منیان برد بۆ ژورێکی تر.

"زۆر ئێمەت ترساند... تۆ_"

قسەکەم پێی وەستاند لەبەر پرسیارەکانی مێشکم.

"گیلسوو مرد؟"

"هەردووکیان مردن.. برینەکانیان قورسبوو، تۆش زۆر خراپ بوویت"

دـوو شــەیـتــانەکــە✓Where stories live. Discover now