وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە
نازانم کە چەنە کات تێپەڕی و لە شوێنی خۆم بووم بەڵام گوێم لە دەنگی دەرگەکەبوو کە کرایەوە و چەند کەسێک هاتنە ژوورەوە دڵنییام کە ئەوە پۆلیسەکانن و بۆ هاتنی من هاتوون.
.
.
.لە شوێنی خۆم نەجوڵام تەنانەت توانای جوڵەم نەبوو تا ئەوەی دوو پیاو لەوان قۆڵیان گرتم و بەرزییان کردمەوە و بەرەو دەرەوە پەلکێشیان کردم.
کاتێک کە ڕۆشتینە دەرەوە ئۆتۆمبێلی پۆلیسەکانم لە دوورەوە بینی کە نزیک ئەبوونەوە وە ئەو دوو پیاوەش منیان بەرەو ئۆتۆمبێلێکی تر پەلکێش کرد و بە خێرایی ئەوێیان جێهێشت.
دوای ئەوە پۆلیسەکان گەشتنە سەر شوێنەکە ئەوکات لەوە تێگەشتم کە ئەوانە پۆلیس نەبوون بەڵکوو پیاوی جۆنگکووک بوون.
بەڵام بۆچی منی ڕزگارکرد؟ ئەبوو لێگەڕایە بۆ ئەوەی دەستگیر بکرێم وە ئەوەی ئەیەوێت بیکات.... بۆچی منی لەوێ ڕزگارکرد لە کاتێکدا کە ئەیوت گەر لە کاتی خۆی نەگەڕێییەوە خراپت بەسەر ئەهێنم.
دەرگەی ئۆتۆمبێلەکە کرایەوە بێ هیچ وشەیەک قۆڵیان گرتم و بەرەو سەرەوە ڕۆشتین.
وەک بێ هۆش کراوێک وابووم وەک جەستەیەکی بێ ڕووح بۆ ئەو شوێنەیان ئەبردم کە ئەیانویست.
شوێنەکە ئەناسمەوە ئەوە بەرەو ژوورەکەی جۆنگکووک ئەڕۆین بەڵام هیچ بەرهەڵستییەکم نییە تەنانەت گەر ئێستا فیشەکێک بنێ بە سەرمەوە هیچ ڕێگرییەک ناکەم ئیتر نامەوێ لەسەر حسابی گیانی کەسیتر بژیم.
دەرگەکەیان کردەوە وام هەستکرد کە وەک جاری پێشوو هەڵم ئەیەنە پێش قاچەکانی و جێم ئەهێڵن.
بەڵام وا نەبوو.... جۆنگکووک لەسەر کورسییەکی گەورە دانیشتبوو قاچەکانی لەسەر مێزەکەی بەرامبەری بوو و زەردەخەنەش لەسەر لێوەکانی.
YOU ARE READING
دـوو شــەیـتــانەکــە✓
Action"خراپەکارەکان لە دایک نابن، بەڵکو دروست دەکرێن" ⚠️هەندێک بەش ناوەڕۆکی ناخهەژێن لەخۆئەگرێت تۆ سەرپشکی لە خوێندنەوەی یان نەخوێندنەوەی⚠️